سبەی یادی شەهیدانی 1ی شوبات دەکرێتەوە
سیهام میران-نوچەنێت
سبەی هەژدەساڵ بەسەر کارەساتی یەکی شوبات تێپەڕدەبێت، کە بەهۆی تەاقینەوەیەکی هاوکات لە هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەنجامدرا و بەو هۆیەوە 103سەرکردەو کادری هەردوو حزب شەهید و زیاتر لە200کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە( 31/کانونی دووەم/2022 ) بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت گوتی: سبەی هەژدەساڵ بە سەر کردە تیرۆرستییەکەی هەردوو بارەگای پارتی و یەکێتی تێپەڕدەبێت، ئەگەرچی ساڵانە یادی ئەم شەهیدانە دەکرێتەوە بەڵام ئەمساڵ بە هۆی دۆخی کۆرۆنا و خۆپارێزییەوە یادەکە زۆر کورت و سنورداردەبێت.
بەرەڤان حەمدی دەڵێت: ئەو کەسانەی کە بەشداری لەم مەراسیمە دەکەن، پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بە ئامادەبوونی نوێنەری هەردوو حزب و کەسوکاری شەهیدان تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان دادەنرێت، وەک وەفادارییەک بۆ یاد و رێبازیان، چونکە خوێنی ئەم شەهیدانە بووە هەوێنی یەکڕیزی و تەبایی و دروستبوونی کابینەی یەکگرتوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment