ئەردۆغان كۆنتڕۆڵى دادگاکانى تورکیا دەكات شیکاری

نوچەنێت:

لەگەڵ نزيكبوونەوەى وادەى هەڵبژاردنەكانى ساڵى داهاتوو، رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا بەهۆى ئەو قەيرانە ئابوورييەى بەرۆكى وڵاتەكەى گرتووە تووشى دڵەڕاوكێ بوو، بۆيە هەوڵدەدات كۆنتڕۆڵى هەندێك كەرتى گشتى بكات، بەتايبەت راگەياندن و ئامار و دادگا، بۆ ئەوەى بوار بۆ پڕوپانگەندە فەرمييەكان بڕەخسێنێت، كە كار لەسەر دڵنيايى هاوونيشتيمانييان دەكەنەوە، كە دۆخەكە بەرەو باشتر بوونە، ئەوەش بۆ بە درۆخستنەوەى ئامارەكانى ئۆپۆزيسيۆنە.

ئێستا روونە ئەردۆغان لەو ژمارانەى بڵاوى دەكاتەوە دڵنيا نييە، بۆيە هەوڵدەدات هەندێك داتا بڵاو بكاتەوە تا لە هەڵبژاردنى داهاتوو سەركەوتنى پێ مسۆگەر بكات.

ئەو ئامارانەى كە سەعيد ئيدرال بڵاوى كردەوە، مەترسى لاى هاونيشتيمانيانى توركيا دروستكردبوو، بۆيە ئەردۆغان لە پۆستەكەى دوورى خستەوە.

پێشتر سەعيد ئيردال بەرێوەبەرى دەزگاى ئامارى توركيا رايگەياند بوو، "من بەرپرسيارێتى (84) مليۆن كەسم لە ئەستۆتيە، ئەستەمە بتوانم ژمارەى هەڵاوسان بڵاوبكەوە دوور بێت لە واقيع."

توركيا ئێستا گيرۆدەى كۆنتڕۆڵكردنى قەيرانى ليرە بۆتەوە، شارەزايانى ئابووريش پێشبينى زيادبوونى هەڵاوسانى زياتر دەكەن.

دەربارەى هۆكارى دياريكردنى ئيرهان چەتينكايا، جێگيرى بەرێوبەرى دەستەى رێكخستنى بانكەكانى توركيا، وەك سەرۆكى نوێى بەرێوبەرى دەستەى ئامار، ئەردۆغان هيچ روونكردنەوەيەكى نەداوە.

مانگمنت تيمۆسى، پسپۆڕى ئابوورى، پێى وايە، "ئەو بڕيارەى ئەردۆغان جگە لە كەمبوونەوەى متمانە بە داتا فەرمييەكان هيچ كارييگەرييەكى لە چوارچێوەى سياسەتى ئابوورى نابێت، بەڵكو دەشبێتە سەرچاوەى سەرەكى دڵەڕاوكێى هاووڵاتيان."

لە هەڵبژاردنى پێشووى سەرۆكايەتى، ئەردۆغان بەرگرى لە بژاردەكانى خۆى دەكرد، لە شەممەى رابردووش دووبارە رايگەياند "لە داهاتوو رێژەى سوو دادەبەزێنين، ئەوەش دەبێتە دابەزينى هەڵاوسان."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەردۆغان جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "لەو ساڵانەى رابردوو چەند هێزێك هەن تێگەيشتن ناتوانن كۆنتڕۆڵى ئەو شتانە بكەن دەيانەوێت، بۆيە ئابووريى توركيايان كردۆتە ئامانج."

ئەردۆغان بۆ ئەوەى بەرپرسيارێتى خۆى بەرانبەر ئەو قەيرانە ئابوورييەى وڵاتەكەى كەم بكاتەوە، هەوڵدەدات دۆخى ئابوورى توركيا بە قەيرانەكانى وڵاتانى ئەو ناوچەيە ببەستێتەوە، لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "لەو چەند ساڵەى رابردوو قۆناغێكى ئاڵۆز لەو ناوچەيە دەستى پێكرد، بەشێكى زۆر لە وڵاتانى ئەو ناوچەيە نەيانتوانى رووبەڕووى ئاڵنگەريەكان ببنەوە، ئەوەش مليۆنان كەسى ناچار كرد بەهۆى بێهيوايى ناوخۆى وڵاتەكانيان جێبهێڵن و روو لە شوێنى تر بكەن."

دەربارەى ئەو لێدوانانەى ئەردۆغان، چاودێرانى سياسى توركيا رايانگەياند، "ئەو لێدوانانە بەشێكە لە جووڵەكانى دژ بە ئۆپۆزيسيۆن، بەتايبەت لادانى عەبدولحەميد گول و فشارخستنە سەر راگەياندن، بەشێكى سەرەكى لەو هەواڵانەى سەرۆكى توركيان."

عەلى باباجان، جێگرى پێشووى سەرۆك وەزيرانى توركيا، رايگەياند، "گۆڕينى وەزيرى داد و دوورخستنەوەى بەڕێوەبەرى دەستەى ئامارى نيشتيمانى بەر لە بڵاوكردنەوەى ئامارى تازەى هەڵاوسان، بێ هۆكار نييە، بەڵام ئێمە هۆكارەكەى نازانين."

بەهۆى كەمبوونەوەى سەروەرى ياسا، ژمارەيەك مافناس رەخنە لە ئەردۆغان دەگرن، كە دادگاكانى بە سياسى كردووە، لەسەر ئاستى بازنەيەكى فراوان دژ بە ئۆپۆزيسيۆن و دەزگاكانى راگەياندنە كار دەكات.

لە چەند رۆژى رابردووش ئەردۆغان هۆشدارى دايە ئەو راگەياندنانەى هێرش دەكەنە سەر حكومەت، كە ئەگەر بەردەوام بن رێكارى پێويستييان لە دژ دەگرێتەبەر.

لەبەشێكى ترى قسەكانى سەبارەت بە دەزگا راگەياندنەكان گوتى، "ئامانجمان كەمكردنەوەى كاريگەرى خراپە لەسەر كۆمەڵگە و گەنجان و منداڵان."

فەيسيل ئۆك، پارێزەر دەربارەى ئەو قسانەى سەرۆكى توركيا رايگەياند، "ئازادى رادەربڕين بەگوێرەى دەستوور دياريكراوە، نابێت هيچ ئاراستەيەك لەسەر بنەماى ياسایى نابێت زيانى پێ بگەينێت."

ئێستاش دەزگا راگەياندنەكانى توركيا، بەشێكى زۆرى بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ كەوتونە ژێر چاودێرى حكومەت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین