كازمى : هێرشبه‌رانى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ناسراونه‌ته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، هێرشبه‌رانى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ناسراونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌مان میكانیزم و شێوازى تیرۆر كارده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ یه‌كى شوبات مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیركراون كه‌ ده‌ستیان له‌ كوشتارگه‌كه‌ى عوزێم هه‌بووه‌" سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدایش كازمى ده‌ڵێ، "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ندێك له‌و تیرۆریستانه‌ى ناسیوه‌ته‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدایان كردووه‌ته‌ ئامانج".

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ى كازمى ده‌رده‌كه‌وێت میلیشیاكان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام دابێت و چونكه‌  راسته‌وخۆ به‌ تیرۆریست ناویان نابات و ده‌ڵێ، "ئه‌م گرووپانه‌ لۆژیكى تیرۆر به‌كارده‌هێنن، هه‌مان ئامرازى گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان به‌كارده‌هێنن و كارى ئه‌وان ئه‌نجام ده‌ده‌ن".

رۆژى هه‌ینى رابردوو 28ى كانوونى دووه‌م به‌ شه‌ش مووشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانى به‌غدا زیان به‌ر فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وت، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو. رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو دوو رۆژ دواى رووداوه‌كه‌ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ ئاشكراى كرد كه‌سێك به‌هۆى تێوه‌گلان له‌ هێرشه‌كه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ سه‌ربه‌ میلیشیاكانه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین