فائیق شێخ عه‌لى بۆ  به‌رهه‌م ساڵح:  ئێران درۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فائیق شێخ عه‌لى په‌رله‌مانتارى پێشوو و سیاسه‌تمه‌دار داوا له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ده‌كات، له‌ كێبڕكێى پۆستى سه‌رۆك كۆمار بكشێته‌وه‌ و چونكه‌ به‌ بڕواى ئه‌و پۆسته‌كه‌ بۆ هۆشیار زێبارى یه‌كلایى بووه‌ته‌وه‌ و ئێران درۆ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دووى شوباتى 2022 فائیق شێخ عه‌لى په‌رله‌مانتارى پێشوو، له‌ تویته‌ر په‌یامێكى دۆستانه‌ى به‌ به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار داوه‌ و ئامۆژگارى ده‌كات كه‌ له‌ كێبڕكێى پۆستى سه‌رۆك كۆمار بكشێته‌وه‌.

ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ په‌یامه‌كه‌ى به‌ زمانێكى دۆستانه‌ نووسیوه‌ و ده‌ڵێ، "براى به‌ڕێزم دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌ رۆژگارى سه‌دام حوسێنه‌وه‌ وه‌ك هاوڕێیه‌ك ده‌تناسم. ده‌زانم تۆ سوورى له‌سه‌ر كێبڕكێ بۆ خولى دووه‌مى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام من وه‌ك هاوڕێیەك، كه‌ هاوڕێ ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵت راستگۆ بێت، نه‌وه‌ك خۆشباوه‌ڕ بێت به‌ قسه‌كان، (ده‌ڵێم) پۆسته‌كه‌ بۆ هۆشیارى زێبارى برا براوه‌ته‌وه‌، جا تكا ده‌كه‌مم تۆ بكشێوه‌، چونكه‌ نامه‌وێ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و دۆڕاو بیت.. ئێران درۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات".

رۆژى حه‌وتى ئه‌م مانگه‌ له‌ دانیشتنى دووه‌مى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێت. به‌رهه‌م ساڵح و هۆشیار زێبارى دوو كاندیدى به‌هێزن له‌ كێبڕكێیه‌كه‌ كه‌ یه‌كه‌میان له‌ لایه‌ن یه‌كێتى نیشتیمانى و ئه‌ویتریان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتى كوردستان كاندید كراون.
 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین