پارێزگاى هەولێر: ئەو خانووە زێدەڕۆیانەى لەگەڵ داڕشتنەوەى نەخشەکان ناگونجێین هەڵدەگیرێن کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر جەخت لە هەڵگرتنى ئەو خانوانە دەکاتەوە بە نایاسایى دروستکراون و لەگەڵ داڕشتنەوەى نەخشەکان ناگونجێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2/شوبات/2022) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان کۆبوونەوە.

پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریدا بە پێکهێنانى لیژنەیەکى تایبەتمەند بۆ دیراسەتکردنى واقیعى خانووە زێدەڕۆکان و هەموو ئەوانەى کە بەر شەقام دەکەون و ئەوانەشى له‌ ناوچەى سەوزایی دروستکراون."

دەشڵێت، گفتوگۆ "لەبارەى قەرەبووکردنەوەى ئەو خانووانەى کە لەگەڵ داڕشتنەوەی نەخشەکان ناگونجێن و پێویستن هەڵبگیرێن و چارەسەرکردنى کێشەى ئەو زەویانەى کە کارتیان هەیە بەڵام دۆسیەکانیان نەماوە کرا."

 هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە لە جێبەجێکردنى یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2021 پەرلەمانى کوردستان تایبەت بە بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆکانە لەسنووری شارەوانییەکان کرایەوە و لەوبارەیەشەوە داواکرا ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان لە جێبەجێکردن و ڕایکردنی مامەڵەکانییان بکرێت و هاوڵاتییان ئاگاداربکرێنەوە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان بەلێژنەکان بۆ تاپۆکردنى خانووەکانیان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین