مه‌شعان جبوورى: به‌رهه‌م ساڵح كار بۆ په‌كخستنى دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مه‌شعان جبوورى په‌رله‌مانتارى سوننه‌ى عێراق له‌ هاوپه‌یمانى سیاده‌، له‌ توتیتێكدا ده‌ڵێ، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار كار بۆ په‌كخستنى دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زیاتر له‌ پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه‌.

شه‌وى رابردوو دووى شوباتى 2022 مه‌شعان جبوورى له‌ تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێ، "كاتێك به‌رهه‌م ساڵح زانى سه‌ركه‌وتن بۆ هۆشیار زێبارى ركابه‌رى ده‌بێت، ئه‌وا پرسیاری ئاراسته‌ى دادگاى فیدڕاڵى كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێژه‌ى یاسایى ئاماده‌بووان له‌ دانیشتنى په‌رله‌مان، ئه‌گه‌رهاتوو وه‌ڵامه‌كه‌ 2/3 بوو، ئه‌وا كار بۆ په‌كخستنى دانیشتنه‌كه‌ ده‌بات بۆئه‌وه‌ى تا بكرێت ماوه‌یه‌كى زۆرتر له‌ پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه‌".

پێشتر مه‌شعان جبوورى رایگه‌یاندبوو، پێشبینى ده‌كات هۆشیارى زێبارى بۆ چوار ساڵى داهاتوو ببێته‌ سه‌رۆك كۆمار و دووپاتیشى كردبووه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لایه‌نگرى زێبارى ده‌كات كه‌ كاندیدى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌.

رۆژى حه‌وتى ئه‌م مانگه‌ "دووشه‌ممه‌ى داهاتوو" له‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بێژردرێت، كه‌ 25 كه‌س خۆیان بۆ پۆسته‌كه‌ كاندید كردووه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین