ئایا ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا حه‌زده‌كه‌ن ئیمامئۆغلۆ خۆی كاندید بكات؟
نوچەنێت:
دیداری باڵیۆزانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ چه‌ندین پرسیاری له‌سه‌ر خواستی ئه‌و دوو وڵاته بۆ كاندیدبوونی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتوو به‌دوای خۆی هێنا.
كۆبوونه‌وه‌ی ئیمامئۆغلۆ له‌گه‌ڵ دۆمینیك چیلكۆ، باڵیۆزی به‌ریتانیا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله به‌فر و سه‌رمایه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ، كه بوووه وه‌ستانی جووڵه‌ی هاتووچۆ له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره، له‌به‌ر ئه‌وه هاووڵاتیان ره‌خنه‌ی زۆریان لێی گرت.
هه‌فته‌یه‌ك دوای دیداری باڵیۆزی به‌ریتانیا، له باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئۆغلۆ پێشوازی له جیف فلیك، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نقه‌ره كرد.
چاودێرانی سیاسی رایده‌گه‌ینێنن، "ململانێكی توند له‌نێوان ئیمامئۆغلۆ و كه‌مال كلیچدار ئه‌غلۆ له‌سه‌ر كاندیدبوون بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه، كلیچدار ئۆغلۆ پێی وایه پێویسته ئیمام ئۆغلۆ و مه‌نسوڕ یافاش درێژه به‌كاره‌كانی خۆیان بده‌ن."
بایدن له (2019) به رۆژنامه‌ی (نیۆرك تایمز)ی راگه‌یاند، "ده‌بێت ئه‌ردۆغان باجی ئێمه بدات، پێویسته واشنتن هانی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رووبه‌ڕووی ئه‌ردۆغان ببنه‌وه و شكستی پێبهێنن، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی كوده‌تا نابێت، به‌ڵكو له رێگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژادن ده‌بێت."
محه‌مه‌د ئاجاد، نووسه‌ری تورك له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (یه‌نی شه‌فه‌ق) ئاماژه‌ی به جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له (2019) باسی له سیاسه‌تی ناوخۆیی توركیا كردبوو، له‌به‌شێكی نووسینه‌كه‌ی ئاجاد ده‌ڵێت، "دوای پێشكه‌شكردنی فه‌رمانی قبوڵكردنی ده‌ستبه‌كاربوونی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا، راسته‌وخۆ سه‌ردانی ئیمامئۆغلۆی كردووه، ئه‌وه‌ش ئه‌و قسانه‌ی بایدنمان بیرده‌خاته‌وه، كه باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا زۆر به‌وردی چاودێری دۆخی سیاسیی ناوخۆی توركیا ده‌كات، به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی نزیك بۆته‌وه، بۆیه واشنتن هه‌وڵده‌دات دیاریكردنی كاندیدی ئۆپۆزسیۆن یه‌كلایى بكاته‌وه."
نووسه‌ر له به‌شێكی تری قسه‌كانی ده‌ڵێت، "ئایا ئه‌مه‌ریكا پێی وایه هه‌ڵبژاردنی داهاتووی توركیا پرسی مه‌رگ و مردنه؟."پاشان باس له لێدوانه‌كانی بایدن ده‌كات ده‌رباره‌ی لادانی ئه‌ردۆغان له رێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه، به‌كارهێنانی زاراوه‌ی (سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزیسیۆن) ته‌نیا سەر‌كرده‌ی پارته سیاسییه‌كان ناگرێته‌وه، ئیمامئۆغلۆش وه‌ك كاندیدێكی چاوه‌ڕوانكراو بۆ ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن، بایه‌خدانی باڵیۆزی دوو وڵات به ئیمامئۆغلۆ له چوارچێوه‌ی ئاماده‌سازییەکانە بۆ كاندێكی هاوبه‌ش بۆ پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، ئۆغلۆ په‌ی به‌و پاڵپشتییه بردووه، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌نده به‌سه؟."
سه‌ردانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا دوای سه‌ردانی باڵیۆزی به‌ریتانیا بۆلای ئیمامئۆغلۆ، تێروانێكی دروستكردووه ئه‌وه‌ی ده‌یكات، كارێكی مه‌به‌ستداره.
محه‌مه‌د ئاجاد سه‌باره‌ت به ئیمامئۆغلۆش ده‌ڵێت، "ئایه كه‌س هه‌ستی به‌وه نه‌كردووه، كه ئیمام ئۆغلۆ پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و هه‌ر پاڵپشتییه‌كی رۆژئاوایی به‌گشتی، وه‌ك چه‌كێك به‌كارده‌هێنێت بۆ ململانێكانی له‌سه‌ر خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئۆغلۆ رایبگەیێنێت، خۆم كاندید ناكه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌و متمانه زۆره‌ی چۆن شرۆڤه بكه‌ین كه بۆته ركابه‌ری سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی خۆی."
كوبڕا باڕ، نووسه‌ری تورك رایگه‌یاند، "ئه‌و دیدارانه سوود به ئیمامئۆغلۆ ناگه‌ینێت، به‌ڵكو زیانی پێده‌گه‌ینێت، چونكه ئه‌وه ده‌ریده‌خات پیاوی خۆیانه، ئه‌و وێنه‌ی له دیدی ده‌نگده‌ران هه‌یه‌تی ده‌یگۆرێت، چونكه به‌وه تۆمه‌تارده‌كرێت كه هاوپه‌یمانی ناتۆ پاڵپشتی ده‌كات، ده‌نگی دژه رۆژئاوایی له شه‌قامی توركی به‌رزده‌بێته‌وه، دروستكردنی ئه‌و تێروانینه‌ی دیداری ئه‌و باڵیۆزانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ، وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، لای ده‌نگده‌ران و باره‌گای سه‌ره‌كی جه‌هه‌په ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێ نه‌كرا."
ده‌رباره‌ی مه‌نسور یافاش، كوبڕا باڕ ده‌ڵێت، "ئه‌ویش ئه‌و جۆره دیدارانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و به‌نهێنی دیداره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات."
عیسمه‌ت ئۆزجه‌لیك رایگه‌یاند، "كاندیدكردنی ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلۆ له‌سه‌ره‌تاوه، ئه‌نجێندایه‌كی ده‌ره‌كی بوو، چونكه یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ لای به‌تریكی قوسته‌نتیه بوو، چاوی به بارسۆلۆمیۆ كه‌وت و دیداری له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رووداوی كوردی بوو، دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سه‌ردانی به‌ریتانیای كرد، كه په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، هه‌روه‌ها سه‌ردانی یۆنانیشی كرد، ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریكا و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه بایه‌خیان زۆر پێدا، پێیان وابوو یه‌كێكه له كاندیده‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و جووڵانه‌ی ئاڵۆزی زۆری له‌ناو جه‌هه‌په دروستكرد، ململانێ ناوخۆییه‌كانی حزب په‌ره‌ی سه‌ند، باڵی ئیمامئۆغلۆ و كلیچدار ئۆغلۆ ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری دژ به یه‌كتری كرد."
هه‌رچه‌نده ناكۆكی ناوخۆیی زیاد ده‌كات، به‌ڵام پاڵپشتی ده‌ره‌كی بۆ ئیمامئۆغلۆ به‌رده‌وامه، دیپلۆماتكارێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "بالێۆزی ئه‌مه‌ریكا دیداری ئیمامئۆغلۆی پێش كلیچدار ئۆغلۆ خستووه، ئه‌وه‌ش خاوه‌ن مه‌غزایه‌كی تایبه‌ته، كه په‌یامی ئه‌مه‌ریكا واته، "ئیمامئۆغلۆ پاڵپشتی تۆین."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment