وەزارەتى دارایى و ئابوورى پاڵپشتى مانگانە بۆ قوتابیانى زانکۆى ڕاگەیاند کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا ئەو قوتابیانەى لە سەنتەرى شارەکان لە زانکۆ دەوام دەکەن (40) هەزار دینار و بۆ ئەوانەى لە دەرەوەى شار دەوام دەکەن (60) هەزار دیناریان پێ بدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (3/شوبات/2022)، بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابوورى کە ئیمزاى ئاوات جەناب نوورى، وەزیرى دارایى لەسەرە، تێیدا هاتووە، بڕیارماندا بە خەرج کردنى بڕى (40) هەزار دینار مانگانە وەک پاڵپشتى بۆ قوتابیان و خوێندکارانى ناوەوەى شار ئەوانەى لە زانکۆلاین وەرگیراون.

وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە بڕگەى دووى نوسراوەکەى دەشڵێت، "خەرجکردنی مانگانە 60 هەزار دینار وەک پاڵپشتی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی دەرەوەی شار، ئەوانەی لە زانکۆ لاین وەرگیراون."

روونيشكردۆتەوە، "خەرجکردنی بڕەکانی ئاماژەپێکراوی سەرەوە لەسەر بودجەی ئاسایی زانکۆ و پەیمانگەکان لە (التبرعات و الاعلانات)" دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین