لایه‌نێكى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌چێته‌ پاڵ ره‌وتى سه‌در عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردووه‌، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ نزیكترین كاتدا لایه‌نێكى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ بچێته‌ پاڵ ره‌وتى سه‌در. سه‌رچاوه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌یش دواى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى دێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سێى شوباتى 2022 چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزیان ئاشكرایان كردووه‌ یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ نزیكترین كاتدا هاوپه‌یمانى خۆى له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در راده‌گه‌ینێ.

سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، "له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ راده‌گه‌ینێرێت". ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن راگه‌یاندنى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ له‌ چاوه‌ڕوانى دوو بابه‌ته‌ك یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ سه‌در تویتێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌و هاوپه‌یمانییه‌ ده‌كات و دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كۆده‌بنه‌وه‌.

ناوى لایه‌نه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام ده‌گوترێت له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى سه‌ربه‌خۆ خاوه‌نى 25 كورسین. ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌یش كراوه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ دواى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى هاتووه‌.

عائید هیلالى سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئاشكراى كردووه‌، له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كەى بارزانى هاتووه‌، چه‌ندان وه‌زاره‌ت و پۆست به‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و فه‌تح بدرێن، به‌ڵام كێشه‌ى نوورى مالیكى وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه‌، بۆیه‌ چوارچێوه‌كه‌ فه‌رامۆشكردنى مالیكى له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

 



 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین