تەنیا یەک کەس خۆی بۆ رابەری گشتی بزووتنەوە بەربژێردەکات کوردستانی

سیهام میران-نوچەنێت

بڕیاروایە  رۆژی پێنجی ئەم مانگە کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی لەشاری هەولێر بە بەشداری 600 ئەندام دەبەسترێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە(3/شوبات/2022) ئەحسەن حەسەن، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت گوتی: رۆژی (5/شوبات/2022) کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری هەولێر دەبەسترێت. رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی خۆی کاندید ناکاتەوە.

گوتەبێژەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژە بەو شەش ئەندامە دەکات، کە پێشتر لە بزووتنەوە جیابوونەوە بەشداری لە کۆنگرە ناکەن"ئەو شەش ئەندامەی کە پێشووتر لە بزووتنەوە جیاببوونەوە بەشداری کۆنگرە ناکەن، بەڵام چەند جارێک کۆبوونەوە کراوە کە لیژنەیەك پێکهێنراوە لەسەر ئەو بابەتە پێیان باش بووە کە بەشدار نەبن و گوتیان کە تەنیا پاڵپشتیتان دەکەین. هۆکاری بەشداری نەکردنیان بەهۆی ئەوەیە کە دەرفەتێکی کەم هەبوو بۆ ئەوەی بگەرێنەوە ناو ئیش و کارەکان". 

سەبارەت بەو کەسانەی کە خۆیان بۆ رابەری گشتی بزووتنەوە بەربژێر دەکەن ئەحسەن حەسەن گوتی"رابەری گشتی کە مامۆستا عیرفان عەلیە، خۆی کاندید ناکاتەوە، بەڵام رایەکی گشتی هەیە کە داوایان کردووە خۆی کاندید بکاتەوە تاکو ئێستا لەسەر بریارەکەی خۆیەتی. تەنیا یەک کەس خۆی کاندید کردووە بۆ رابەری گشتی ئەویش کامیل حاجی عەلی-یە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین