دادگاى ئەوروپا بڕيارى تەمبێكردنى توركياى دا تورکیە

نوچەنێت:

بۆجارى دووەم لە مێژووى خۆى ئەنجومەنى ئەوروپا بەهۆى زيندانى كردنى عوسمان كاڤالا بڕيارى گرتنەبەرى رێكارى تەمبێكردنى دژ بە توركيا دا، توركياش سەركۆنەى ئەو بڕيارە دەكات بە دەستوەردان لەكاروبارى وڵاتەكەى دەزانێت.

لە (2019) دادگاى ئەوروپا بۆ مافەكانى مرۆڤ فەرمانى ئازادكردنى عوسمان كاڤالاى دەكرد، بەڵام توركيا رەتيكردەوە پابەندى بڕيارەكە بێت، ليژنەى وەزارى مافەكانى ئەوروپا رێككەوتن بڕيارى تەمبێكردنى توركيا بدەن.

ئەگەر توركيا پابەند نەبێت بە بڕيارەكەى (2019( بەگوێرەى ياساكانى ئەو ئەنجومەنە ئەو دۆسيە دەگەڕێتەوە بۆ دادگاى ئەوروپا بۆ مافەكانى مرۆڤ، لە بڕيارە نوێيەكەى ليژنەى وەزيران دەنگدانى توركيا هەڵدەپەسێردرێت، ئەگەر هەيە بەگوێرەى مادەى هەشتى پەيڕەوى سەرەكى ئەو ئەنجومەنە، توركيا لە ئەنجومەنى مافەكانى مرۆڤى ئەوروپا دوور بخرێتەوە.

سەبارەت بەو بڕيارەش وتەبێژى ئەنجومەنى ئەوروپا رەتيكردەوە، هيچ لێدوانێك لەسەر ئەو دۆسيە بدات، تەنيا رايگەياند، "چاوەڕوانى دەركردنى راگەيێندراوى فەرمى دەكەين."

وەزارەتى دەرەوەى توركيا رايگەياند، لەو راگەيێندراوەى بەزۆرينەى دەنگ رێككەوتون دۆسييەكە سەرلەنوێ ئەو دۆسيە رەوانەى دادگاى ئەوروپا بۆ مافەكانى مرۆڤ بكەنەوە، ئەوە ماوەتەوە ئايا دادگا لە هەڵوێستى خۆى سەربەخۆ دەبێت كە دەست وەرنەداتە رێكارى دادگا و پێشێلى پرەنسيپى رێزگرتن لە پڕۆسەى دادگايكردن ناكات؟."

لەلايەكى تريشىەوە سەرچاوەيەكى ئاگادار رايگەياند، "ئەو دۆسييە دەگێڕدرێتەوە بۆ دادگاى ئەوروپا بۆ مافەكانى مرۆڤ."

ئەمە دووەم جارە ئەنجومەنى ئەوروپا ئەو رێكارى لەو جۆرە دژ بەو وڵاتانە بەكار دەگرێتەبەر، كە ئەندامن لەو ئەنجومەنە، جارى يەكەم لە (2017) دادگاى ئازەربيجان لە دۆسيەكى هاوشێوە رەتيكردەوە ئيلگار مامادۆفى چالاكوان ئازاد بكات، دادگا رێكارى تەمبێكردنى لەدژى گرتەبەر.

گرتنەبەرى ئەو رێكارە دەگەڕێتەوە بۆ بڕيارى (2010)، بۆ ئەوەى بەتەواوى پابەندى بڕيارەكانى دادگاى ئەوروپا بۆ مافەكانى مرۆڤ بن، كە ياسايەكە وڵاتانى ئەندام لە ئەنجومەنى ئەوروپا بۆ مافەكانى مرۆڤ بەبڕيارەكانى خۆى پابەند دەكات.

لەسايەى ئەو دڵەڕاوێكەى بەرانبەر پێشێلكردنى مافەكانى مرۆڤ لە توركيا هەيە، بەتايبەت لە دواى كودەتا شكستخواردووەكەى (2016) ئەردۆغان چەندين جار لە وتارەكانى دژ بە عوسمان كاڤالا قسەى كردووە، چەندين جار توركيا داواى ئازادكردنى عوسمان كاڤالا كراوە.

عوسمان كاڤالا زياتر لە چوار ساڵە دەستگيركراوە، تا ئێستا هيچ تاوانێكى بەسەر ساغ نەبۆتەوە.

نيليز مۆينيسك بەڕێوەبەرى پرۆگرامى رێكخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى پێشوازى لەو هەنگاو ەكرد و بە بڕيارێكى مێژوويى ناوبرد.

نيليز رايگەياند، "توركيا لە قەفەزى تۆمەتدايە نەك تەنيا لەبەر ئەوەى چالاكوانێكى ديارى مافەكانى مرۆڤى دەستگيركردووە، بەڵكو لەبەر ئەو پێشێلكارييە دادگاييەى لە دۆسيەى كاڤالا هەيە."

دادگاى توركيا دواى مۆڵەتى (17)ى مانگى رابردووى ئەنجومەنى ئەوروپاى بۆ ئازادكردنى عوسمان كاڤالا پشتگوێ خست و فەرمانى هێشتنەوەى لە زيندان دەركرد.

كاڤالا  تۆمەتبارە بە هاوكارى خۆپشياندەران دژ بە حكومەتى تورکیا لە (2013) و بەشداریکردنى لە كودەتاى (2016).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین