وەزارەتى تەندروستى: شەش هاونیشتیمانى بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا تەندرووستی

نوچەنێت:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتى هه‌رێمی كوردستان، ئامارى (24) كاتژمێرى تووشبووانى کۆرۆناى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە (6) هاونیشتیمانى بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ شەممە (5/شوبات/2022)، وه‌زارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئامارى (24) کاتژمێرى کۆرۆناى بڵاوکردەوە، بە گوێرەى ئامارەکە (6) هاونیشتیمانى گیانیان لە دەستداوە، لە پارێزگاى هەولێر (3) کەس، سلێمانى (2) کەس، دهۆک (1) کەس گیانیان لەدەستدایە.

بەپێى ئامارەکەى وەزارەتى تەندروستى، پارێزگاى دهۆک زۆرترین ڕێژەى تووشبوون بە کۆرۆناى لێ تۆمارکراوە کە  (292) کەس تووشى کۆرۆنا بوونە، لە پارێزگاى سلێمانى (107) حاڵەتى نوێ تۆمارکراوە.

هاوکات وەزارەتى ندروستى روونیشکردۆتەوە لە (24) کاتژمێرى ڕابردوو (574) هاونیشتیمانى لە نەخۆشى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین