دادگاى فیدڕاڵى له‌سه‌ر كاندیدبوونى هۆشیار زێبارى كۆبووه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دادگاى باڵاى فیدڕاڵى له‌ عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كاندیدبوونى هۆشیار زێبارى كۆبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شه‌شى شوباتى 2022 دادگاى باڵاى فیدڕاڵى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كاندیدبوونى زێبارى كۆبووه‌وه‌. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ له‌ لایه‌ن ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دانیشتنه‌كه‌ى دادگاكه‌ گفتوگۆ ده‌بێت.

هۆشیار زێبارى كاندیدى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، پێشتر له‌ لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه‌ كه‌ هه‌ندێكیان یه‌كێتین تانه‌ له‌ كاندیدبوونى هۆشیار زێبارى دراوه‌ و به‌وه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌ ئه‌و كاته‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق بووه‌، دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌بووه‌.

بڕیاره‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ حه‌وتى شوبات دانیشتنى په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بكرێت، ركابه‌رى سه‌ره‌كى هۆشیار زێبارى، به‌رهه‌م ساڵحه‌ كه‌ كاندیدى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌. جیا له‌م دوو كاندیده‌ 23 كاندیدى تر له‌ كێبڕكێیه‌كه‌ به‌شدارن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین