دووبه‌ره‌كى و ناكۆكى ده‌كه‌وێته‌ نێو حزبه‌ نوێیه‌كانى عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى به‌دواداچوونێك كه‌ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌نجامى داوه‌، زۆربه‌ى حزبه‌ نوێیه‌كانى عێراق تووشى دووبه‌ره‌كى و ناكۆكى بوونەتەوە. ئه‌مه‌یش دووله‌تبوون و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شه‌شى شوباتى 2022 رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا زانیارى ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ زۆربه‌ى حزبه‌ نوێیه‌كان ئه‌وانه‌ى له‌دواى راپه‌ڕینى تشرینى 2019 دروست بوون كێشه‌ و ناكۆكییان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له‌ ناوخۆى خۆیان هه‌یه‌.

رۆژنامه‌كه‌ نموونه‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ى ئیمتداد ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ نۆ كورسى په‌رله‌مانى هێناوه‌ و كێشه‌ى له‌سه‌ر ده‌نگدان به‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى هه‌یه‌. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتبوون ده‌نگ به‌ هیچ كاندیدێكى حزبه‌ كۆنه‌كان نه‌ده‌ن، كه‌چى هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتارانى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان ده‌نگیان به‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى داوه‌. بۆیه‌ ناكۆكى دروست بووه‌ و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ستیان له‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ كێشاوه‌ته‌وه‌.

جیا له‌ ئیمتدادیش هه‌مان كێشه‌ له‌ حزبه‌كانى تر هه‌یه‌ له‌وانه‌ "به‌یت عێراقى" " ره‌وتى كۆمه‌ڵایه‌تى دیموكراسى" "به‌یت وه‌ته‌نى" هه‌موو ئه‌مانه‌ كێشه‌یان هه‌یه‌. رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ، "چالاكوانان له‌وه‌ ده‌ترسن ناكۆكى نێوان ئه‌و قه‌واره‌ مه‌ده‌نیانه‌ زیاتر بێت و به‌شێوه‌یه‌ك ببێته‌ هۆى له‌ناوچوونى بیرۆكه‌ى ئۆپۆزسیۆنى میللى، كه‌چى به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ندێك ناكۆكییه‌كان به‌ ئاسایى ده‌زانن، به‌ هۆى نوێبوون حزبه‌كان و كه‌مى ئه‌زموونیان و كاریگه‌رى سیاسى هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ له‌سه‌ریان".

عه‌لى به‌یده‌ر توێژه‌رى سیاسى له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ده‌ڵێ، "ناكۆكى له‌نێوان ئه‌و قه‌وارانه‌ ئاساییه‌، ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ نه‌بوونى ستراتیژییه‌ت له‌ كاركردن و نه‌بوونى ئه‌زموون".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین