پرسەنامەیەک لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانییەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (6/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا بۆ بنەماڵەى ڕه‌هبه‌ر محیه‌دین محه‌مه‌د‌ئه‌مین دەڵێت، "كاكه ڕه‌هبه‌ر به ڕاستى نموونه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى پاك و دڵسۆز و كارزان و پیشه‌یى و خه‌مخۆرى كار و خزمه‌ت بوو، هه‌رگیز له خزمه‌تكردن ماندوو نه‌ده‌بوو."
جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕه‌هبه‌ر محیه‌دین محه‌مه‌د‌ئه‌مین ، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كارگێڕیى گشتیى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان بەرەبەیانى ئەمڕۆ بە نەخۆشى کۆچى دواییکرد.
دەقى پرسەنامەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بنەماڵەى ڕه‌هبه‌ر محیه‌دین محه‌مه‌د‌ئه‌مین:
زۆر به‌داخه‌وه بۆ كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو ڕه‌هبه‌ر محیه‌دین محه‌مه‌د‌ئه‌مین، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كارگێڕیى گشتیى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان كه له ته‌مه‌نێكى گه‌نجیدا كۆچى دوایى كرد و خه‌مبارى كردین. له‌م كۆسته خه‌مناكه‌ى خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یاندا، پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوده‌ردیى قووڵم ئاراسته‌ى خۆیان و كه‌سوكار و هاوكاران و دۆست و هاوڕێیانى ده‌كه‌م. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و ئارامى به خێزان و كه‌سوكارى و هه‌مووان ببه‌خشێت.
كاكه ڕه‌هبه‌ر به ڕاستى نموونه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى پاك و دڵسۆز و كارزان و پیشه‌یى و خه‌مخۆرى كار و خزمه‌ت بوو، هه‌رگیز له خزمه‌تكردن ماندوو نه‌ده‌بوو، هه‌ر بۆیه مایه‌ى ڕێز و خۆشه‌ویستى و پێزانینى هه‌موو هاوكاران و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى بوو. له میانى ساڵانى خزمه‌تیدا، نموونه‌یه‌كى جوانى مرۆڤێكى نه‌رم، ئارام، له‌سه‌رخۆ، خزمه‌تكار و له‌خۆبورده‌ى پێشكه‌ش كرد. دڵنیام یاد و یادگارییان، بۆ هه‌میشه لاى ئێمه و هاوكارانى به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/2/6

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment