پەرلەمانی عیراق بەرنامەی کاری سبەینێی راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی دووشەممە (7/؛ شوبات/ 2022)ی بڵاوکردەوە و تێیدا بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ دانیشتنی دووەم، کە بڕیارە هەڵبژاردنی بۆ سەرۆککۆمار تێدا ئەنجامبدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 6/شوبات/2022) پەرلەمانی عیراق، بەرنامەی کاری سبەینێی بڵاوکردەوە کە بڕیارە لە کاتژمێر12ی نیوەڕۆ بەڕێوە بچێت.

لە دانیشتنی سبەینێدا کۆمەڵێک پەرلەمانتار سوێندی یاسایی دەخۆن و سەرۆککۆمار هەڵدەبژێردرێت. 

هەر ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عیراق بڕیاری راگرتنی هوشیار زێباری، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار راگەیاند. هوشیار زێباری رایگەیاند: رێز لە بڕیارەکەی دادگا دەگرین.

بەپێی رای چاودێران لەوانەیە کوتلەی سەدر و لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری لەم دانیشتنەی ئەنجومەنی نوێنەران نەکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین