ئەمڕۆ مووچەى ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

دابەشکردنى مووچەى مانگى یەکى کانوونى دووەمى (2022) بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەى کارمەندانى وەزارەتى کار و کاروبارى  کۆمەڵایەیتى دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (7/شوبات/2022)، وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان مووچەى مانگى یەکى  کارمەندانى وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەکات.

هەروەها ڕاشیگەیاند، سبەى سێشەممە مووچەى کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتى خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەشدەکرێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕۆژى (25-1-2022) دەستى بە دابەشکردنى مووچە کرد، وەک مانگەکانى تر لیستى دابەشکردنى مووچە بە وەزارەتى تەندروستى دەستیپێکرد، تاوەکو ئێستاش هەر یەکە لە وەزارەتەکانى، پێشمەرگە، ناوخۆ، دارایى و ئابوورى، شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، پەروەردە مووچەیان بەسەردابەشکراوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین