نەخۆشى سکچوون و ڕشانەوە لە قەڵادزێ بڵاودەبێتەوە تەندرووستی

نوچەنێت:

بە هۆى سکچوون و ڕشانەوە لە قەڵادزێ زیاتر لە (500) هاووڵاتى ڕەوانەى نەخۆشخانە دەکرێن و وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش دەڵێت، بڕیاردراوە ڕووپێوی فراوان و پشکنینی تاقیگەیی بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (7/شوبات/2022)، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە ئیدارەی راپەڕینی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانید لەسەر هۆکاری بڵاوبونەوەی نەخۆشی سکچوون و ڕشانەوە لە قەڵادزێ ڕایگەیاند،  نەخۆشی سکچوون و رشانەوە لەم سنوورەدا بڵاوبوەتەوە نەخۆشییەکی نوێ نییە و جۆرى زۆرە، بەڵام بڕیاردراوە رووپێوی فراوان و پشکنینی تاقیگەیی بکرێت.

تەها محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی راپەڕین بۆ رووداو ئاشکراى کرد، نەخۆشییەکە ماوەی هەفتەیەکە لە قەڵادزێ بڵاوبووەتەوە و (500) هاووڵاتى بەهۆیەوە سەردانى نەخۆشخانەیان کردووە، کە زۆربەیان منداڵن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین