سەرۆكى پارتى نيشتيمانى هۆشدارى بە حکومەتى توركيا دەدات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (7/ شوباتى 2022) ماڵپەڕى (سپۆتنيك) بڵاويكردەوە، دۆگۆ بيرينجيك، ئەميندارى پارتى نيشتيمانى رايگەياند، "پێدانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بە ئۆكرانيا هەڵەيەكى گەورەيە، ئێمە چەندين جار ئەوەمان راگەياندووە، فرۆشتنى چەك بە كيێف خزمەتى ئێمە ناكات، چونكە ئەو كارە دژ بە ڕووسيايە، ئەوەش واتا دژى خۆت دەوەستييەوە."
لەبەشێكى ترى قسەكانى ئەميندارى پارتى نيشتيمانى، هۆشدارى دا فراوانخوازى ناتۆ بە ئاڕاستەى رۆژهەڵات، کە هەڕەشەيە بۆ سەر توركيا و رووسيا و چين و ئێران.
دەربارەى سەردانى ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا بۆ چين و پاشان بۆ ئەنقەرە، سەرۆکى پارتى نیشتیمانى ئاماژەى بەوەشكرد، "ئەو سەردانەى پۆتين بۆ چين، پاشان بۆ ئەنقەرە، ئاماژەيە بۆ نەخشە رێگەيەك، نەك تەنيا بۆ ئەو ناوچەيە بەڵكو بۆ هەموو جيهان، ئەوەش لەپێناو ئاشتى و لێكتێگەيشتنى دوولايەنەيە، ئەو سەردانە بە ئامانجى وەستانەوەيە دژ بە هەڕەشەكانى ئەمەريكا لە دەرياى رەش و دەرياى سپى و كەنداوى عەرەب و گەرووى هۆرمز."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment