په‌رله‌مانى عێراق بڕیارده‌رى خۆى داده‌نێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌یدا خزر په‌رله‌مانتارى بابلیۆن وه‌ك بڕیارده‌رى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستنیشان كرا و محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان جێگرى یه‌كه‌مى راسپاردووه‌، بۆئه‌وه‌ى ده‌ست بكات به‌ پێكهێنانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌وتى شوباتى 2022 ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق به‌یدا خزرى وه‌ك بڕیارده‌رى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌ستنیشان كرا، ده‌سته‌كه‌ به‌نیازه‌ بڕیارده‌رێكى تریش دابنێت.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مانى راسپاردووه‌، بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران ده‌ست بكات به‌ ئاماده‌كاریى بۆ دانانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مڕۆ بڕیار بوو دانیشتنى په‌رله‌مان تایبه‌ت بێت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام شه‌ممه‌ى رابردوو دانیشتنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ره‌وتى سه‌دره‌وه‌ بایكۆت كرا، هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شه‌فه‌ق نیوز ئه‌مڕۆ ته‌نیا 58 په‌رله‌مان له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان له‌ هۆڵى په‌رله‌مان ئاماده‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین