حه‌لبووسى داوای پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2022 له حكومه‌تى عێراق ده‌كات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حه‌وتى شوباتى 2022 فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكى په‌رله‌مان داواى له ئه‌میندارێتى گشتى په‌رله‌مان كردووه، به نامه‌یه‌ك داواى ره‌وانه‌كردنى بودجه له ئه‌میندارێتى گشتى حكومه‌تى عێراق بكات.
به‌گوێره‌ى نووسراوێك كه ئه‌مڕۆ له میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، فالح سارى په‌رله‌مانتار نووسراوێكى ئاراسته‌ى سه‌رۆك په‌رله‌مان كردووه و له مه‌ترسى دواكه‌وتنى بودجه‌ى گشتى ئاگاداری كردووه‌ته‌وه.
له نووسراوه‌كه هاتووه، "به تێڕوانین له‌و ئاڵۆزییه‌ى كه پرۆسه‌ى سیاسى پیێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به تایبه‌ت كه له‌م رۆژانه هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار دوا ده‌كه‌وێت، ئه‌وا كاریگه‌رى له‌سه‌ر راسپاردنى سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌بێت و ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌خایه‌نێ، به هۆى گرنگى بودجه له چالاكى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و خزمه‌تگوزارى، به پشتبه‌شتن به ماده‌ى (17-حه‌وته‌م)ى یاساى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ژماره 13ى ساڵى 2018، پێشنیار بۆ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین تا بڕیارێك ده‌ربكه‌ن و حكومه‌تى ئێستا پابه‌ند به ناردنى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2022 بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى له‌پێناو خزمه‌تكردنى گه‌له‌كه‌مان ده‌ست به رێكاریى یاسادانان بكه‌ین"

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment