هێشتا قائانى له‌ عێراقه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاشكراى ده‌كات، دوو رۆژه‌ ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ عێراقه‌، به‌ڵام هیچ شتێك له‌باره‌ى دانوستاندنه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق نازانرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌وتى شوباتى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه‌، كه‌ دوو رۆژه‌ ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران له‌ به‌غدایه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، قائانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى سیاسى عێراق گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق ده‌كات، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كى باس نه‌كردووه‌. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه‌ سه‌ره‌تا گفتوگۆى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كردووه‌ و دواتریش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ترى ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئانگى كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا ئیسماعیل قائانى زیاتر له‌ سێ جار سه‌ردانى عێراقى كردووه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كانى نێو ماڵى پێكهاته‌ى شیعه‌ به‌ڵام ئه‌نجامێكى نه‌بووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین