په‌رله‌مانى عێراق جارێكى تر ده‌رگه‌ى كاندیدبوونى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كرده‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى بڕیارى داوه‌ جارێكى تر ده‌رگه‌ى كاندیدبوون بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى بكرێته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌شتى شوباتى 2022 ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كۆبووه‌ته‌وه‌ و بۆ تاوتوێكردنى بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار.

 له‌ راگه‌یێندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هاتووه‌، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى ده‌ستوورى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌گوێره‌ى مادده‌ى "72-دووه‌م-ب" له‌ ده‌ستوورى عێراق ته‌واو بووه‌، به‌گوێره‌ى حوكمه‌كانى یاساى خۆكاندیدكردن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار به‌ ژماره‌ى هه‌شتى ساڵى 2012  بڕیار درا ده‌رگاى كاندیدبوون بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار بكرێته‌وه‌ كه‌ له‌ سیه‌ى چوارشه‌ممه‌ نۆى شوباتى 2022 ده‌ستپێده‌كات و سێ رۆژ ده‌رفه‌ت ده‌بێت.

بڕیار بوو دوێنێ سه‌رۆك كۆمار له‌ دانیشتنى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام به‌ هۆى ئاماده‌نه‌بوونى زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌كان دانیشتنه‌كه‌ نه‌كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین