شه‌رق ئه‌وسه‌ت: هه‌وڵه‌كانى قائانى به‌ر مكوڕبوونى بارزانى و مه‌رجه‌كانى سه‌در ده‌كه‌وێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كات ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌ گفتوگۆكانى له‌ عێراق به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى به‌ر مكوڕبوونى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و مه‌رجه‌كانى موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌وێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌شتى شوباتى 2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌وڵه‌كانى ئیسماعیل قائانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق به‌رده‌وامه‌. 

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ رۆژنامه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، قائانى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و نه‌جه‌ف دێت و ده‌چێ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى به‌ر مكوڕبوونى مه‌سعود بارزانى و مه‌رجه‌كانى موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌وێت.

له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ بارزانى ئاماده‌ نییه‌ له‌ كاندیدكردنى هۆشیار زێبارى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار پاشگه‌ز ببێته‌وه‌، هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دریش سووره‌ له‌ هه‌ڵوێستى خۆى. هه‌ر چه‌نده‌ ره‌زامه‌ندى داوه‌ لایه‌نه‌كانى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌شدارى پێبكات له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت، به‌ڵام مه‌رجى ئه‌وه‌ى ماوه‌ نابێت له‌ پرۆسه‌كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌شدار بێت.

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو ئیسماعیل قائانى گه‌یشته‌ عێراق بۆ تاوتوێكردنى ته‌نگژه‌ سیاسییه‌كى عێراق و یه‌كخستنه‌وه‌ى ماڵى شیعه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ تا ئێستا قائانى سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین