ئەو ئەفسەرانەی تەمەنیان بۆ خانەنشینکردن گونجاوە کارەکانیان بۆ ئامادەکراوە
لاڤین عومەر: نوچەنێت
رزگارمحەمەد بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، بە نوچەنێتی راگەیاند "وەزارەتی پێشمەرگە میلاکی ئەفسەری زۆرە، ئەو میلاکاتەی لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە هەیە ئێستا وا رێکیانخستوو، هەر ئەفسەرێک ئەگەرشوێنی نەبوایە لەوێ پلە بەرزکردنەوەی بۆ نەدەکرا، چەندجارێک وەک لیژنەی پێشمەرگە دووپاتمان کردووەتەوە بۆ ئەوەی شوێنی ئەفسەرەکانی تر ببێتەوە. دەبێت ئەفسەر خانەنشین بکرێت ئەو ئەفسەرانەی خزمەتیان هەیە و تەمەنیان بۆ خانەنشینی گونجاوە،چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوەو خانەنشین بوون".
سەبارەت بەو لێدوانانەی کە پێشتر دەگوترا لە وەزارەتی پێشمەرگە شوێن نییە، رزگار محەمەد دەڵێت" ئەو ئەفسەرانەی خانەنشین دەبن بێگومان لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە میلاکاتن ئەوانە شوێنگرەوەی ئەوانەن کە پێشووتر لەهەر پلەیەکدا بووبێت بۆ نمونە(فەرماندەی لیوایە، فەرماندەی فەوجە، فەرماندەی سریە)ئەو ئەفسەرانە دەچنە شوێنی ئەو ئەفسەرانەی خانەنشین بوون. پێشتر گلەیی و گازەندەیەکی زۆر هەبوو لە ناو ئەو ئەفسەرانە بەبەردەوامی داواکارییان لە لیژنەی پێشمەرگە هەبوو، کە ئەوان پلەیان بەرز ناکرێتەوە لەبەر ئەوەی شوێنیان نییە، لەم کۆتاییەدا کەسێک کە شوێنی نەبوایە لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوا پلە بەرزکردنەوەی بۆ نەدەکرد، بەڵام ئێستا ئەوە کارێکی باشە و دەبێتە هۆکارێک بۆ پلە بەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانە".
ستارچاوشین گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە، دەربارەی ئەو ئەفسەرانەی کە خانەنشین کران بە نوچەنێتی راگەیاند"ئەوانەی خانەنشین دەکرێن بەپێی یاسایەکی وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین دەکرێن، ئەفسەری تربۆ جێگەی ئەوان پێشنیار دەکرێن، ئەفسەری تر ناهێندرێن بەڵکو هەر ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگەن دەهێندرێن بە پێی پلەکانیان شوێنگرەوەی ئەو پلانەدەبن کە خانەنشین دەبن، ئەمە پڕۆسەیەکی زۆر ئاساییە لەناو هەر وەزارەتێکی دنیادا".
دەربارەی لیستی ئەو (808)کەسە کەی خانەنشین بوون ستار چاوشین دەڵێت"نەخێر، تەنیا ئەم لیستە بەرزکرابووەوە هەر ئەم لیستەش هاتووەتەوە، لیستی تر ئامادە نەکراوە".
هەر سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوە رونیکردەوە" پلە بەرزکردنەوەی ساڵی (2018)و (2019) دوو خشتەیە نێردراوەتە ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، لەوێ بەپێی یاساکانی ئەنجومەنی وەزیران و یاساکانی وەزارەتی پێشمەرگە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، گریمانەی هاتنەوەی زۆر زووترە، بەڵام ناتوانین بزانین کەی دێتەوە تا کاتەکەی دەست نیشان بکەین ئەوە دەکەوێتە سەر ئەو پڕۆسەیەی کە لە ئەنجومەنی وەزیران کەی کاری لەسەر دەکرێت، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە ئەو دوو خشتەیەی ناردووە ساڵی 2018)و (2019".
دەربارەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵی 2020)و(2021دەڵێت کاری لەسەرکراوە.تا ئێستا هی ساڵی 2020)و (2021نەنێردراوە، بەڵام کاری لەسەر کراوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment