دیداری بۆردی باڵای وتاردان بەڕێوەچوو

سیهام میران-نوچەنێت

رۆژی رابردوو دیداری بۆردی باڵای وتاری ئاینی بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کار و باری ئاینی و زەینەدین مەولود، بریکاری وەزارەتەکە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لە دیدارەکەدا کە ئەندامانی بۆردی باڵای دانانی وتاروبەشداری بۆردی دانانی وتارلەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێم ، راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان، تێیدا ئامادەبوون، وەزیری ئەوقاف بە وتاربێژانی راگەیاند: وتار ئەمانەتە ئەم ئەمانەتەش لای ئێوەیە و ھەموو کارەکان بۆئێوە جێدەھێڵین ئێوە خاوەنی راستەقینەی پرۆسەکەن و بریار دەری کۆتایین.

بارزان باران، سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری ئاینی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت گوتی: ئێمە وەکو بۆردی باڵای ئامادەکردنی وتاری هەینی، لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی. پلانی ساڵی نوێمان خستەروو، کاری دووەمیش خستنەرووی توێژینەوەیەك لەسەر رەهەندەکانی وتاری ئاینی لە هەرێمی کوردستان بە ئامادەبونی ستافی وەزارەت و وەزیری ئەوقاف و تەواوی ئەندامەکانی بۆرد لە هەرێمی کوردستان چونکە ئێمە جگە لەوەی بۆردی باڵامان هەیە لە وەزارەتی ئەوقاف، بۆردی لاوەکیشمان هەیە. 

سەبارەت بە ئامانجی سەرەکی  دیدارەکە، پشتیوان سادق بە ئامادەبوانی گوت: ئامانج لەم دیدارە دانانی پلانێکی تۆکمەیە بۆ داھاتوو لەسەر بنەمای پێویستی واقیعی و ئایین پەروەری و نیشتیمان پەروەری.

بارزان باران رونیکردەوە: بە بەشداری هەموو ئەو بۆردە لاوەکیانەی کە هەمانە، لەگەڵ بۆردی باڵا زیاتر لەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە کۆمەڵگا پەیوەستن بە پرسە ئاین و نەتەوەییەکان و ژینگەییەکان و مافی مرۆڤ و ئافرەت بە گشتی و ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە وتاری هەینی هەیە، لەناو کۆمەڵگا میکانیزمێکمان هەیە کەوا هەموو سەرنج و پێشنیاری بۆردەکان لە شارەکان وەردەگرین و رۆژانی یەکشەمە لەگەڵ بۆردی باڵای وەزارەت دادەنیشین و هەموو ئەو سەرنج و پێشنیار و ناونیشانانەی کە لەشارەکانی تر دێن گفتوگۆی لەسەر دەکەین. دواتر بڕیار دەدەین لەسەر ئەوەی کە دوو وتار هەڵبژێرین مامۆستایانی نوێژخوێن لە سەرتاسەری هەرێم وتارەکە بڵێنەوە. بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی و زمانی کوردیش بە هەردوو شێوەزار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین