کتێبی (بەراوردی ئەدەبی) بڵاودەبێتەوە
لاڤین عومەر: نوچەنێت
ئەمڕۆ (8)شوباتی (2022)دکتۆر موحسین ئەحمەد، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر پسپۆڕی ئەدەبی و گشتی و بەراوردکاری بەشی کوردی و بەشی فەرەنسی کۆلێژی زمان لە زانکۆی سەڵاحەدین، لە لێدوانێک بۆ نوچەنێت دەربارەی کتێبی (بەراودی ئەدەبی) گوتی "ئەم کتێبە، هه‌وڵێكى بچكۆله‌یه بۆ ناساندنى "به‌راوردى ئه‌ده‌بى" له ڕوانگه‌یه‌كى مۆدێرن و نوێوه. پێشتر، له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند هه‌وڵێك هه‌بوو، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه واته له‌م بیست ساڵه‌ى دواییدا زۆر گۆڕ‌انى بنه‌ڕه‌تى له ڕووى تیۆرى و مێژوویى و پراكتیكییه‌وه به‌سه‌ر به‌راوردى ئه‌ده‌بى و هه‌موو بوار و لایه‌نه‌كانى ئه‌ده‌بدا هاتووه. بۆیه ئه‌م كاره زۆر پێوست بوو، له جێى خۆى بوو، له‌م ئان و ساته ئه‌م كتێبه بڵاوببێته‌وه".
دکتۆر موحسین هەروەها دەڵێت "به‌راوردى ئه‌ده‌بى وه‌ك مێتۆدێكى نوێى لێكۆڵینه‌وه و گواستنه‌وه‌ى كاریگه‌رى له‌نێو زمان ئه‌ده‌ب و كولتووره‌كان هه‌یه و ئه‌مه‌ش مێژووێكى هه‌یه، ئه‌م مێژووه له‌گه‌ڵ مۆدێرنیتێوه سه‌رهه‌ڵده‌دا و گه‌شه ده‌سه‌نێ تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ وه‌ك بوارێكى سه‌ربه‌خۆى ئه‌ده‌بى و كولتوورى".
دکتۆر موحسین، کتێبەکەی وەک دەروازەیەکی گشتی بۆ چوونە ناو بواری ئەدەبی گشتی دەبینێت"ئه‌ده‌ب و زمان و كولتوورى كوردیش له‌م ڕووه‌وه، وه‌ك هه‌موو ئه‌ده‌ب و زمان و كولتوورێك له جیهان كه‌وتۆته بن كاریگه‌رى هاوسێ و كولتووره دووره‌كان، به هه‌مان شێوه ئێمه‌ش كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر ئه‌وانى دى هه‌بووه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كى گشتییه بۆ چوونه ناو بوارى به‌راوردى ئه‌ده‌بى".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment