پارتى بیر له‌ دانانى كاندیدێكى یه‌ده‌گ بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعره‌بیه‌ ده‌ڵێ، پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌یه‌وێ د.فوئاد حوسێن وه‌ك كاندیدى یه‌ده‌گ دابنێت، تا له‌ حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر كاندیدبوونى هۆشیار زێبارى له‌ لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵى ره‌تكرایه‌وه‌، ئه‌وا فوئاد حوسێن كاندیدى پارتى بێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نۆى شوباتى 2022  ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "پارتى بڕیارى داوه‌ ناوى فوئاد حوسێن وه‌ك شوێنگره‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات، سه‌ره‌ڕاى هێشتنه‌وه‌ى زێبارى. ئه‌گه‌رهاتوو زێبارى بێتاوان دانرا ئه‌وه‌ هه‌ر وه‌ك تاكه‌ كاندیدى پارتى ده‌مێنێته‌وه‌".

عائید هیلالى ئه‌ندامى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌، ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ر هه‌مان بابه‌ت زانیارى به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه‌ و گوتویه‌تى، "پارتى فوئاد حوسێنى كاندید كردووه‌".

د. فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، پێشتر چه‌ندان به‌رپرسیارێتى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق هه‌بووه‌ و له‌ ساڵى 2018 كاندیدى پارتى بوو بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار.

دواى ئه‌وه‌ى رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو حه‌وتى شوبات، په‌رله‌مانى عێراق له‌ دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، دوێنێ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیارى دا ته‌نیا بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ ده‌رگاى خۆكاندیدكردن بكرێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین