کەشناسى هەرێم: سبەى بەفر و باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، ڕەوى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى ڕاگەیاند و دەشڵێت، سبەى لەسەرجەم پارێزگان بارینى بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (9/شوبات/2022)، كەشناسى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوى ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت هەندێجار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، سەبارەت بە ڕەوشى کەشوهەواى سبەى پێنجشەممە ڕاشیگەیاند، ئاسمان هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانبارین دەستپێدەکات، پاشنیوەڕۆ ئاستی بارانبارین زیاد دەکات، لە ناوچە شاخاوییەکانە هەرێمى کوردستان بەفر دەبارێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین