مالیكى پۆستێكى باڵا ره‌تده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ئاشكراى كردووه‌، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌شڵێ، "ئه‌مڕۆ مالیكى له‌گه‌ڵ ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران كۆده‌بێته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نۆى شوبات ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه‌، نوورى مالیكى پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، گوایه‌ نایه‌وێ جێگرى كه‌سێك بێت كه‌ له‌لاى خۆى وه‌زیر بووه‌، "مه‌به‌ست هۆشیار زێبارى بووه‌".

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ زانیارییه‌كانى له‌ وه‌فا محه‌مه‌د كه‌ریم وه‌ركرتووه‌، كه‌ ئه‌ندامى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ باسى له‌وه‌یش كردووه‌ مالیكى داواى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات و یانیش هاوشێوه‌ى مه‌سعود بارزانى و موقته‌دا سه‌در وه‌ك رێبه‌رى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌.

ئاشكرایشى ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ مالیكى و قائانى كۆده‌بنه‌وه‌، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاساى پێشنیارێك ده‌كات كه‌ به‌ لاى موقته‌دا سه‌دریش رازیكه‌ر ده‌بێت.

هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا دووه‌م لایه‌نى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌ له‌نێو پێكهاته‌ى شیعه‌، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در قبووڵ ناكات نوورى مالیكى له‌ پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت بكات، ئه‌وا ته‌نگژه‌یه‌كى سیاسى له‌ عێراق دروست بووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین