سه‌ره‌ڕاى سه‌رۆك كۆمار و حكومه‌ت.. په‌رله‌مان تووشى ململانێیه‌كى تر ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ره‌ڕاى ناكۆكیه‌كان له‌سەر پۆستى سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانى حكومه‌ت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێـت له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا په‌رله‌مانى عێراق ناكۆكى و ململانێیه‌كى تر له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان به‌خۆیه‌وه‌ ببینى.

رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو حه‌وتى شوباتى 2022 حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمار له‌ لایه‌ن سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌وه‌ راسپێردرا، تا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران ده‌ست به‌ دانانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان بكات، ئه‌مڕۆ نۆى شوبات په‌رله‌مانتارێكى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ دوورى ده‌زانێ پێكهێنانى لیژنه‌كان، بێ ململانێ و ناكۆكى تێپه‌ڕ بێت.

محه‌مه‌د شه‌مه‌رى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا، كه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "میكانزیكى دابه‌شكردنى پۆسته‌كان به‌گوێره‌ى شایسته‌ى هه‌ڵبژاردنى هه‌ر لایه‌نێك ده‌بێت و ره‌نگه‌ ژماره‌ى لیژنه‌كان 22- 24 لیژنه‌ بێت".

شه‌مه‌رى به‌ دوورى نازانێ ململانێى له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كان دروست بێت، بۆیه‌ ده‌ڵێ، "میكانیزمى سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كان به‌نده‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه‌، جا به‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بێت یان به‌ سیڤى، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ناكۆكى و ململانێ له‌سه‌ر هه‌ندێك لیژنه‌ گرنگه‌كان رووبدات".
 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین