خامنه‌یى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق هاته‌ سه‌رخه‌ت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكراى كردووه‌، عه‌لى خامه‌نه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ دۆسیه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت هاتووه‌ته‌ سه‌رخه‌ت و داواى له‌ لایه‌نه‌كانى شیعه‌ كردووه‌ نه‌چنه‌ ریزى هاوپه‌یمانانى ره‌وتى سه‌دره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نۆى شوباتى 2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، عه‌لى خامنه‌یى داواى له‌ لایه‌نه‌كانى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كردووه‌، دان به‌خۆیان بگرن و نه‌چنه‌ ریزى هاوپه‌یمانانى ره‌وتى سه‌دره‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، ئه‌م داوایه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تحه‌، كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌بوو بچێته‌ ریزى هاوپه‌یمانى سه‌در و حه‌لبووسى و پارتى.

له‌ ورده‌كارى زیاترى رۆژنامه‌كه‌ هاتووه‌، سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نامه‌یه‌كیان نووسیوه‌، بۆئه‌وه‌ى راوێژ به‌ خامنه‌یى بكه‌ن، ئاخۆ بچنه‌ هاوپه‌یمانى سه‌ده‌ره‌وه‌ یان نا؟ كه‌چى له‌سه‌ر ره‌وانكردنى نامه‌كه‌ رێكنه‌كه‌وتوون، به‌ڵام نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا نامه‌كه‌ى دزه‌ پێكردووه‌ بۆ تاران، له‌وێوه‌ فه‌رمانى به‌شدارینه‌كردن دراوه‌.

شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، "ئه‌م فه‌رمانه‌ى خامنه‌یى وایكردووه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌به‌رانبه‌ر سه‌در به‌ یه‌كگرتوویى بمێنێته‌وه‌" سه‌باره‌ت به‌ رۆڵى ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران كه‌ له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه‌ له‌ عێراقه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرژییه‌كانى نێو ماڵى شیعه‌، رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێ، "ته‌نیا رۆڵى نامه‌به‌ر ده‌بینێ".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین