راگەیاندنی ژوری بازرگانی هەرێم: نرخی زێڕ بە ناجێگیری دەمێنێتەوە ئابووری جیهان

لاڤین عومەر: نوچەنێت

ئەسکەندەر محەمەدبەڕێوەبەری راگەیاندنی ژووری بازرگانی دەڵێت: بازاڕی کوردستان پەیوەسەتە بەبازاڕی جیهانەوە، بۆیە بەرزبوونەوەو نزم بوونەوەی نەوت و پشکی بۆرسەکان هەمووی کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەو دابەزینی نرخی زێڕ هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (9/شوبات/2022) ئەسکەندەر محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی ژوری بازرگانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ گوتی "لەبەر ئەوەی بازاڕی کوردستان پەیوەسەتە بەبازاڕی جیهانەوە بەرزبوونەوەو نزم بوونەوەی نەوت و پشکی بۆرسەکان هەمووی کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەو دابەزینی نرخی زێڕ هەیە، چرکە بە چرکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئەو گۆڕانکارییانە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرز دەبێتەوە لێرەش کاریگەری دروست دەبێت چونکە کانزایەکی جیهانییە".

ئەسکەندەر محەمەد، هۆکارێکی تری هەڵبەز و دابەزینی نرخی زێڕی بەوە لێکدایەوە " کۆمەڵێک هۆکاری جیهانییی هەیە لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکان، ئەوانە بیر لە بانکەکان دەکەنەوە کاریگەری لەسەردەبێت، بۆ نمونەسیاسەتی نەختینەیی لە بانکی فیدراڵی ئەمەریکی، رێژەی خستنە رووی دۆلار و زێڕو زیاد کردن و کەمکردنەوەی سوو کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەو دابەزینی نرخی زێر".

هەردوو-وڵاتانی وەکو چین و ئیمارات و هەندێ وڵاتی دیکە هەن، زۆرجار رێژەیەکی زۆر زێر لە بازارەکانی جیهان دەکڕن، ئەوەش کاریگەری لەسەر خواست زۆر دەکات و نرخەکەی بەرز دەبێتەوە.

ئایا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان هەروا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە؟ بەڕێوەبەری راگەیاندنی ژوری بازرگانی هەرێم دەڵێت" ئەوە پەیوەستە بە نرخی نەوت لە جیهان، ئەو داواکارییەی کە هەیە لەسەر نەوت لەدوای کۆڕۆنا و بارودۆخی سیاسی کە روودەدەن وەک (ئۆکڕایناو روسیا) کاریگەری کردووەتە سەر نرخی نەوت و دۆلار، ئەویش کاریگەری دەکاتە سەر نرخی زێر، کەواتە پەیوەندی بەو تەنگژەو رووداوە سیاسییانەی کە لە جیهاندا روودەدەن کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروست دەکات، نەوتیش کاریگەری لەسەر نرخی زێر هەیە، هەموو کاریگەرییەکان بەیەکەوە پەیوەستن،کە تەنگژە سیاسییەکان دروست دەبن خەڵکی ترسی لە دراوەکان هەیە کە نرخەکانیان لەدەست بدەن، بۆ نمونە دۆلار نرخی خۆی لەدەستبدات یاخود دراوێکی تری جیهانی هێزی  خۆی لەدەستبدات، کەمتر ئیشی پێدەکرێت و هەڵئاوسان دروست دەبێت لە جیهان بۆیە ناتوانین پێشبینییەکی جێگیرمان بۆ نرخی زێڕهەبێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین