سەروین بۆچی کوژرا؟ هەواڵ

نوچەنێت

لە شەقامێکی سەرەکی قەزای کۆیە ژنێک درایە بەر دەستڕێژی گولەو هەر لەوێ گیانی لە دەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 9/شوبات/2022 ) ژنێک بە ناوی سه‌روین خورشید ره‌شید (26 ساڵ)، شه‌قامێکی سه‌ره‌کی شاری کۆیه‌ درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌، تا ئێستا ته‌رمه‌که‌ی له‌ پزیشکی دادەوە کەس وەرینەگرتووەتەوە. 

بە پێی گێڕانەوەی شایەتحاڵەکان، سەروین لە سەر شەقامێکی  نزیک قوتابخانەی کۆسرەت لە کۆیە، لەلایەن پیاوێکەوە بە چەکی کڵاشینکۆف درایە بەر دەستڕێژی گولە و 17فیشەکی پێوەناوە، هەر لەوێ گیانی لە دەستداوە.

بە پێی زانیارییەکان، پێشتر سەروین لە بنکەی پۆلیسی عەینکاوە، سکاڵای لە سەر کەسێک تۆمارکردووە و لەبەرئەوەی لێیداوە، بەڵام دواتر خۆی دۆسیەکەی داخستووە.

سەروین پیشەی ژنی ماڵە، بەر لە ماوەیەک لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوەو دایکی منداڵێکە، پێشتر لە یەکێک لە شەڵتەرەکانی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو ژیاوە. دواتر لە هەولێرەوە چووەتە کۆیە. بە پێی لێدوانی پۆلیسی کۆیە، دۆسیە بۆ کەیسەکە کراوەتەوەو بەدواداچوونی بۆ دەکەن.

ئەگەرچی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2008وە کار لەسەر هەموارکردنەوەو لادانی ئەو یاسایانە دەکات کە ئاسانکاری بۆ کوشتن و پێشێلکردنی مافەکانی ئافرەتان دەکەن، یاسای کوشتن بە بیانوی شەرەف لادرا و کوشتنی ژنان وەک هەر تاوانێکی دیکەی کوشتن بکوژ بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی سزادادەدرێت، بەڵام چالاکوانان و رێکخراوەکانی تایبەت بە مافەکانی ئافرەتان گلەییان لە باش جێبەجێنەکردنی یاساکان هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین