بۆچى عێراق سوود له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت نابینێ؟
نوچه‌نێت
سه‌جاد جه‌یاد له دامه‌زراوه‌ى سینچرى فاوندێیشن بۆ توێژینه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ بوونى بازاڕێكى به‌هێزى نه‌وت و ئاستێكى جێگیرى به‌رهه‌مى نه‌وت له عێراق، ئه‌وا له‌وانه‌یه داهاتى نه‌وت له مانگێكدا بۆ سه‌رووى نۆ ملیار دۆلار به‌رز بێته‌وه.
به بڕواى ئه‌و توێژه‌ره ئه‌مه‌یش له ماوه‌ى مانگێكدا داهاتێكى زۆر بۆ عێراق دابین ده‌كات، كه له سه‌رووى بودجه‌ى پێشنیاركراوى ته‌واوى سوودان ده‌بێت له ساڵى 2022، كه ئه‌م وڵاته‌یش دانیشتووانه‌كه‌ى به دوو ملیۆن كه‌س له عێراق زیاتره، هه‌روه‌ها له بودجه‌ى سووریایش زیاتر ده‌بێت كه بۆ ساڵى 2022 ته‌نیا چوار ملیار دۆلاره.
داهاتى مانگێگى عێراق له بودجه‌ى سوودان و سووریا زیاتره
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئه‌حمه‌د ته‌بقجه‌لى هاوكار له ئه‌نجومه‌نى ئه‌تڵه‌سى بۆ توێژینه‌وه، گه‌شبین نییه به‌وه‌ى ئه‌م داهاته زه‌به‌لاحه به دانایى خه‌رج بكرێت. ئه‌حمه‌د ته‌بقجه‌لى له گفتوگۆیه‌كى بۆ ماڵپه‌ڕى "زه ناشناڵ" ده‌ڵێ، "حكومه‌ته‌كانى رابردوو داهاته‌كه‌یان له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینى خه‌رج ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌سته‌مه ئه‌و پاره‌یه له خه‌رجییه‌كان كه‌م بكرێته‌وه".
شاره‌زایان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى داهات له‌لایه‌ن حزبه سیاسیه‌كانه‌وه به فیڕۆ ده‌درێت، چونكه لیستى مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌ته‌كانیان پڕكرده‌وه له ناوى لایه‌نگرانى خۆیان.
عێراق له ساڵى 2018 پاره‌یه‌كى زۆرى به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى گشتى و خانه‌نشینى خه‌رج كردووه، كه پێنج هێنده‌ى ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت كه له كه‌رته پێویسته‌كانى وه‌ك ئاو و كاره‌با و چاودێرى ته‌ندروستى خه‌رج كراوه. له‌و ساڵدا ته‌نگژه‌ى ئاو كه به هۆى وێرانبوونى ژێرخانى به‌سڕه‌وه دروست ببوو، بووه هۆى ژه‌هراویبوونى 100 هه‌زار كه‌س، ئه‌مه‌یش هه‌رایه‌كى سیاسى له په‌رله‌مان نایه‌وه.
به‌ڵام ئه‌و ته‌نگژه‌یه واینه‌كرد كه حكومه‌ت بڕه پاره‌یه‌ك بۆ پێشخستنى ژێرخان ته‌رخان بكات. له‌ساڵى 2018 پێشنیاركرا بوو بۆ ئه‌وه‌ى دامه‌زراندن بوه‌ستێت. تا ببێته هۆى ئه‌وه‌ى پاره‌یه‌ك گل بدرێته‌وه تا ژێرخانێكى نوێى پێ بنیادبنرێت، ئه‌مه له كاتێكدا كه ناڕه‌زاییه‌كى فراوان له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چوو له دژى نه‌بوونى هه‌لیكار و دامه‌زراندن. تا ساڵى رابردوو مووچه حكومییه‌كه له ئاستێكى به‌رز ماوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك 77% قه‌باره‌ى بودجه پێكده‌هێنێ.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كانى ئاو له به‌سڕه، له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بودجه‌ى عێراق له ساڵى 2021 گه‌یشته 89 ملیار دۆلار، كه ئه‌مه‌یش له بودجه‌ى جه‌زائیر گه‌وره‌تره، چونكه جه‌زائیر دانیشتووانه‌كه‌ى 43 ملیۆن كه‌سه بودجه‌ى 2021ى گه‌یشته 58 ملیار دۆلار.
هه‌رچه‌نده ئه‌و ئاراسته‌یه تا ئێستا له وڵاته‌كه به‌ردوامه، كه‌چى حوسێن عه‌ره‌ب په‌رله‌مانتارى عێراق گه‌شبینه به‌وه‌ى حكومه‌تى نوێ شتێكى جیاواز بێت. عه‌ره‌ب له لێدوانێكى ده‌ڵێ، "پێویستمان به‌وه‌یه سه‌ره‌تا بزانین تێڕوانینى حكومه‌تى نوێ سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌كان و چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى بودجه بزانین".
له عێراق وه‌زاره‌تى پلاندانان هه‌یه، كه ده‌بووایه هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى بكات بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و پێویستییه بكات كه ده‌بێت بۆ ژێرخان دابین بكرێت، به‌ڵام فشارى به‌رده‌وامى په‌رله‌مان كۆششى داڕشتنى بودجه په‌كده‌خات، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه هێڵى سووره.
حوسێن عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، “حكومه‌ته‌كانى رابردوو تا راده‌یه‌كى زۆر شكستیان هێناوه له‌وه‌ى پاره بۆ كشتوكاڵ و پیشه‌سازى و خزمه‌تگوزارى گشتى دابین بكه‌ن، ئه‌مه‌یش پێویستى له‌لایه‌ن حكومه‌تى نوی بایه‌خى پێبدرێت”.
عێراق جارێكى تر له به‌رزى داهاتى نه‌وت
ژماره‌ى پێوانه‌یى تۆمار ده‌كات
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندادان له‌دواى تێپه‌ڕبوونى 10 ساڵ به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین بودجه كه له 2012 بوو، ئێستا عێراق پێویستى به 15 هه‌زار قوتابخانه هه‌یه. حوسێن عه‌ره‌ب باس له‌وه ده‌كات په‌رله‌مان پلانى داناوه به شێوه‌یه‌كى ورد تاوتوێى بودجه بكات، پێویسته ئه‌مجاره ئه‌و ئاسته‌نگه زه‌به‌لاحانه له‌به‌رچاو بگرێت كه رووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه.
عومه‌ر نه‌داوى توێژه‌ر له كاروبارى عێراق و به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆگرامى ره‌خساندنى ئاشتى له عێراق باس له كێشه‌یه‌ك ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌و دامه‌زراوه حكومییانه‌ى كه له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵ كراون، كێشه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه دواى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن، ئه‌وا براوه‌كان لایه‌نگریان ده‌بێت و ئه‌وانیش داواى به‌خشش و خه‌رجى ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش مانایى ئه‌وه‌یه براوه‌كان پێویستیان به‌وه هه‌یه خه‌ڵكێكى زیاتر له كه‌رتى گشتى دابمه‌زرێنن، زیاتر گرێبه‌ست بكه‌ن كه گومانى گه‌نده‌ڵیان لێده‌كرێت، زیاتر بارودۆخ بره‌خسێنن بۆ لایه‌نگره‌كانیان ركابه‌ره‌كانیان دوور بخننه‌وه و كه‌رتى تایبه‌ت به‌لاوه بنێن، بۆیه هه‌رچه‌نده پاره‌یش زۆر بێت ئه‌وا كه‌سێك نییه بڕیارى قوڕس بدات، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵپشتییه داراییه‌كان و وه‌ستاندنى دامه‌زراندن".
نه‌داوى باس له‌وه ده‌كات گه‌نده‌ڵى ئاسته‌نگێكى تر‌ى به‌دناوه. بۆ نموونه له ساڵى 2012 عێراق ده‌ستى به دانانى پلانێك كرد بۆ دروستكردنى هه‌زار و 200 قوتابخانه‌ى نوێ، به‌ڵام دواتر پرۆژه‌كه به هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه وه‌ستا، ته‌نیا 10% جێبه‌جێ كرا.
ته‌به‌قجه‌لى ده‌ڵێ، " ئاستى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن لاواز بوو، ئه‌مه‌یش حكومه‌ت ده‌خاته ژێر فشارێكى گه‌وره بۆ دابینكردنى پێداویستییه‌كانى خه‌ڵك". سه‌جاد جه‌یاد ده‌ڵێ، “سه‌باره‌ت به عێراق ئاسته‌نگێكى تر هه‌یه ئه‌ویش له چه‌قبه‌ستوویى سیاسى خۆى ده‌نوێنێ كه له‌وانه‌یه بودجه دوا بخات و زیانێك به كه‌رته‌كانى ئابوورى بگه‌ینێ، ته‌نانه‌ت له ساڵانى 2014 و 2020 مشتومڕى سیاسى رێگه‌ى نه‌دا بودجه تێپه‌ڕێت”.
سه‌جاد له لێدوانه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵێ، "تا ئێستا بودجه‌یه‌ك بۆ ساڵى 2022 نییه، بۆیه ئێستا ئێمه به‌گوێره‌ى بودجه‌ى 2021 خه‌رج ده‌كه‌ین" باس له‌وه‌یش ده‌كات كه له خاڵه‌تى نه‌بوونى بودجه یاسا خه‌رجییه‌كان رێكده‌خات.
پێشبینى ده‌كرێت ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق له‌ساڵى 2030 بگات به 50 ملیۆن كه‌س، ئه‌مه‌یش چه‌ندان فشارى تر بۆ حكومه‌ت دروست ده‌كات بۆ دابینكردنى كار و خزمه‌تگوزارى گشتى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment