وەزارەتى دارایى بڕیارێک لەسەر پاداشتى خانەنیشینبوون دەردەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایی و ئابووریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لە نووسراوێکدا داوا دەکات ئەو فەرمانبەرانەى دووجار پاداشتى خانەنیشنبوونیان وەرگرتووە، بیگەڕێننەوە بۆ ئەوەى پاداشتى خانەنیشینبوونى دووەم وەربگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/شوبات/2022)، وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە نوسراوێکدا کە واژۆى ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایى لەسەرە و دەڵێت، ئاماژه‌ به‌ كۆنووسى ژماره‌ 46 له‌ 7/12/2021 لیژنه‌ى پێداچوونه‌وه‌ و ده‌ركردنى رێنماییه‌ داراییه‌كان، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ خانه‌نشین كراون و پاداشتى خانه‌نشینییان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام دووباره‌ دامه‌زراونه‌ته‌وه‌ و خانه‌نشین كراون، پێویسته‌ ره‌چاوى ئه‌م خاڵەى خوارەوە بکەن:

"ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ دامه‌زراونه‌ته‌وه‌ و یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كار و پاداشتى خانه‌نشینییان بۆ خه‌رجكراوه‌، به‌پێى یاسا و رێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان ده‌بوایه‌ پاداشتى خانه‌نشینییان بگه‌ڕاندبایه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه‌، به‌ڵام نه‌یانگه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ و دووباره‌ خانه‌نشین كراونه‌ته‌وه،‌ ده‌توانن ئه‌و پاداشته‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ دووباره‌ له‌سه‌ر خانه‌نشینكردنی دووه‌مجار پاداشتیان بۆ خه‌رج بكرێته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی 60 شه‌ست رۆژدا له‌ رێكکه‌وتی ده‌رچوونی ئه‌م گشتاندنه".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین