"ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نوێ نییه"
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنشجه‌ممه 10ى شوباتى 2022 په‌رله‌مانتارێكى ره‌وتى سه‌در لێدوانى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید داوه و دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى كه له لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شه‌وى رابردوو پێشكه‌ش كراوه، هیچ خاڵێكى نوێى تێدا نییه.
له راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید هاتووه، چواچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هیچ نه‌رمییه‌كى له‌به‌رانبه‌ر مه‌رجه‌كانى سه‌در نه‌نواندووه، به‌ڵكو دووپاتی له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافووقى كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش خاڵێكه سه‌در ره‌تى ده‌كاته‌وه و داواى پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه ده‌كات.
جیا له‌مه‌یش چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه خۆى له مه‌سه‌له‌ى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به دوور ده‌گرێت، كه موقته‌دا سه‌در سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت دوور بخرێته‌وه. چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت جارێكى تر لایه‌نه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن بۆ رێككه‌وتن و هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تى نوێیان پێ بدرێت.
په‌رله‌مانتارێكى ره‌وتى سه‌در پێیانوایه ئه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پێشنیارى كردووه نوێ نییه، ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌یش ده‌كات سه‌در به‌ر له به‌ره‌ى چوارچێوه چه‌ندان جار پێشنیارى گفتوگۆى كردووه و ده‌ستى بۆ لایه‌نه‌كان كردووه‌ته‌وه جگه‌له مالیكى. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى سه‌در دووپاتى ده‌كاته‌وه سه‌در سازش له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانى ناكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment