نرخی نەوت و زێڕ دابەزی عێراق ناوچەکە و جیهان
نرخی نەوت لە دابەزیندایە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو ئەگەری هەیە لە 91دۆلار جێگیربێت، هاوکات نرخی زێڕیش دابەزیوە.

ئەمڕۆهەینی( 11/شوبات/2022) نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکور 25 سەنت دابەزی و بە 91 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی سوکی تەکساسی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی 35 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 89 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەپێی قسەی شارەزایانی ئابوری، ئەگەری بەرزکردنەوەی سودی بانکی لە ئەمریکا نرخی نەوتی دابەزاند.

ئەگەرچی پێشبینی دەکرا بانکی ناوەندیی ئەمریکا، رێژەی سودی بانکی بە رێژەی 0.25% بەرزبکاتەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە رێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا کە ئاشکرایان کرد رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە گەیشتووەتە 7.5%، بووەتە هۆکار بۆئەوەی زۆرێک لە ئابووریناسان پێیانوابێت یەکەم بەرزکردنەوەی رێژەی سودی بانکی 0.5% بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین