جۆبایدن: روو بە رووی روسەکان نابینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جۆ بایدن، داوا له‌ هاوڵاتیانی ئەمریکی ده‌کات به‌ زووترین کات ئۆکرانیا جێبهێڵن و رایگەیاند: ئێمە رووبەرووی روسەکان نابینەوە.

ئەمڕۆ هەینی(11/شوبات/2022  ) جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە هێزی سەربازی رەوانەی ئەمریکا ناکەین و روو بە رووی روسەکان نابینەوە. 

جۆبایدن، هەر لەم لێدوانەدا داوا لە هاوڵاتییانی ئەمریکی دەکات بەزووترین کات وڵاتی ئۆکرانیا جێبهێڵن.

بایدن هۆکاری هاوکاری نەکردنی ئۆکرانیای بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە روسیا گەورەترین سوپای جیهانییە، ئەگەر شەڕیان لەگەڵ بکەن زۆر زوو پەرەدەسەنێت و دەبێتە شەڕێکی ترسناک، چونکە جیهانی ئێستا جیاوازە لەگەڵ رابردوو.

هاوکات ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆکی روسیا دەڵێت: ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رووبدات، تەواوی ئەوروپا دەسوتێت.

روسیا 128 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری ئۆکرانیا بڵاوکردووه‌ته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریکا 3000 سه‌ربازی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا کردووه. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین