ناتۆ: ئاسایشی ئەوروپا لە مەترسیدایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند: ئاسایشی ئەوروپا بە کاتێکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت، ئامادەین بۆ ئەم مەبەستە گوێ لە نیگەرانییەکانی روسیا بگرین.

سکرتێری گشتی ناتۆ، یێنس ستۆڵتنبێرگ، بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاند: ژمارەی سەربازەکانی روسیا لە زیادبوونە و کاتی هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆکرانیا نزیک بووه‌ته‌وه. لەبەرئەوە ئاسایشی ئەوروپا لە مەترسیدایە.‌ بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەی گفتوگۆین لە گەڵ روسیا.

رووسیا 128 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری ئۆکرانیا بڵاوکردووه‌ته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریکا 3000 سه‌ربازی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا کردووه.‌

ستۆڵتنبێرگ ئەوەشی راگەیاند کە هەفتەی داهاتوو وەزیرانی بەرگری ناتۆ کۆدەبنەوە و بژارده‌کانی بەردەم ناتۆ بۆ قۆناغی داهاتوو تاوتوێ دەکەن. هەرەشەکانی رووسیا وادەکات ناتۆ هێزی زیاتر رەوانەی سنووری ئۆکرانیا بکات نەوەکو هێز کەم بکاتەوە.

وڵاتانی ئه‌وروپی چه‌ک و پاڵپشتی لۆجستی ره‌وانه‌ی کیڤ ده‌که‌ن، وه‌ک پاڵپشتی له‌ ئه‌ندامێکی یه‌کێتی ئه‌وروپا و په‌یمانی باکوری ئه‌تڵه‌سی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین