تەرمی کچە خوێندکارێک گەیێندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ هەواڵ

نوچەنێت

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: تەرمی کچە خوێندکارێک گەیێندراوەتە نەخۆشخانە کە شوێنەواری پەت بە ملییەوە دیارە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (11/شوبات/2022 ) شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند: کەمێک پێش ئێستا، تەرمی کچێک بەناوی ( خ . ئـ . و ) تەمەن 17 ساڵان، گەیێندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

بە پێی راگەیێندراوەکەی پۆلیسی راپەڕین، کچەکە خوێندکار بووە و دانیشتووی شارۆچکەی سەنگەسەر بووە. دوای توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوتووە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتایەکانیش پێدەچێ بە پەت خنکابێت؛ بەمەبەستی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەشی تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی سلێمانی کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین