شارێكى عێراق به‌ هۆى مافياكانه‌وه‌ تووشى ته‌نگه‌ژه‌یه‌كى ئابوورى ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ هۆى خراپى بارودۆخى ئه‌منى له‌ میسان كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنان شاره‌كه‌ جێده‌هێڵن و حكومه‌تى عێراقیش ئۆپراسیۆنێك راده‌گه‌ینن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12 ى شوبات جاسم عه‌لوانى په‌رله‌مانتار رایگه‌یاندووه‌، كه‌ ته‌واوى كۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنان شارى میسان "عه‌ماره‌"یان له‌ باشوورى عێراق جێهێشتووه‌، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ ئه‌منییه‌ى كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ شاره‌كه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ. ده‌شڵێ، "بێكارییه‌كى فراوان  رووى له‌ شاره‌كه‌ كردووه‌".

ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ بارودۆخى ئه‌منى له‌ شارى میسان تێكچووه‌ و تا ئێستا چه‌ندان به‌رپرسى حكومى كوژراون، ئه‌مه‌یش حكومه‌تى عێراقى ناچار كردووه‌، ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌ت به‌ سه‌پاندنى ئاسایش له‌ شاره‌كه‌ ئه‌نجام بدات.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تدا حه‌سه‌ن ته‌راد غلیم ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ به‌رپرسى یه‌كه‌مى زنجیره‌یه‌ك تاوانى كوشتن بووه‌ و چه‌ندان تاوانى تریشى ئه‌نجام داوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین