ئایات موزه‌فه‌ر: دوایین تۆپمان هه‌ڵدایه‌ گۆڕه‌پانى سه‌در عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئایات موزه‌فه‌ر گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سر به‌ ناوى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌وه‌ لێدوانى داوه‌ و ده‌ڵێ،"دوایین تۆپمان هه‌ڵداوه‌ته‌ گۆڕه‌پانى سه‌در و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامین" دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌در وه‌ڵامى نه‌بێت ئه‌وا ئه‌وان بۆ سیناریۆیه‌كى تر ده‌ڕۆن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ى شوبات ئایات موزه‌فه‌ر گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سر كه‌ له‌ لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت لێدوانى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب داوه‌ و دووپاتى له‌سه‌ر سووربوونى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافووقى كردووه‌ته‌وه‌.

هاوپه‌یمانى نه‌سر كه‌ له‌ به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌یه‌، گوته‌بێژه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كردوويەتی هه‌ڵدانى دوایین تۆپ بوو بۆ گۆڕه‌پانى سه‌در، له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه‌ ئه‌وا هه‌ر لایه‌ك كه‌ پێیوایه‌ گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه‌ بۆ دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌چێت".

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئاشكراى ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتوودا وه‌ڵامى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نه‌درێته‌وه‌، ئه‌وا ئه‌و به‌ره‌یه‌ وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆن خۆى له‌ دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌ناسێنێ، هه‌ر چه‌نده‌ دادگاى فیدڕاڵى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ داوه‌ و پێیوابوو هێشتا كات بۆ دیاركردنى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ماوه‌.

ئایات موزه‌فه‌ر پێیوایه‌ له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى عه‌بادى تاوتوێى بابه‌تى حكومه‌تى زۆرینه‌ كراوه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌یش به‌ زوویى چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو كاتى ده‌وێ و ده‌سڵێ، "حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتمانى شڵه‌ژانێك له‌ شانۆى سیاسى دروست ده‌كات".

ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى خسته‌ڕوو كه‌ باسى له‌وه‌ ده‌كرد ده‌بێت كاتى زیاتر به‌ لایه‌نه‌كان بدرێت و جارێكى تر ده‌ست به‌ گفتوگۆكانیان بكه‌نه‌وه‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین