میلیشیاكانى مه‌رجه‌عى شیعه‌ به‌ره‌نگارى درۆنه‌كان ده‌بنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فه‌رمانده‌ى فرقه‌ى عه‌باس كه‌ میلیشیایه‌كى سه‌ربه‌ مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌یه‌ ئاشكرای كردووه‌، ده‌ستیان به‌ جووله‌ى ته‌كنیكى كردووه‌، بۆ كۆنتڕۆڵكردنى درۆنه‌كان به‌ ئاسمانى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ى شوباتى 2022 فرقه‌ى عه‌باس كه‌ یه‌كێكە له‌ هێزه‌ میلیشیاكانى سه‌ربه‌ مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ نه‌جه‌ف، له‌ راگه‌یێندراوێكى كورتدا ئاشكراى كردووه‌، كه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنى فڕینى درۆنه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ خۆ له‌ هه‌ر دوو شارى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا.

راگه‌یێندراوه‌كه‌ى فرقه‌ى عه‌باس له‌ ماڵپه‌ڕى "ناس" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تیێدا هاتووه‌، "تیمه‌ ته‌كنیكیه‌كانمان جوڵاندووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى درۆنه‌كان له‌ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بووه‌".

به‌ هه‌مان شێوه‌ دوێنێ له‌ شارى بابل به‌رپرسانى ئه‌منى شاره‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنى هه‌مان دیارده‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆستى بابل له‌ راكه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كرد كه‌ چه‌ندان ئامێرى تایبه‌تیان داناوه‌ بۆ په‌كخستنى فڕینى درۆنه‌كان

ماوه‌ى ساڵێكه‌ درۆنه‌كان ته‌نگژه‌یه‌كى ئه‌منیان له‌ عێراق دروست كردووه‌ و زۆربه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ ده‌كرێن، به‌ درۆن ئه‌نجام دراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین