وشکەساڵى بەرۆکى گەرمیان بەرنادات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کشتوکاڵى گەرمیان ئاشکراى دەکات، بە بەراورد بە ناوچەکانى ترى هەرێمى کوردستان، کەلار ئەمساڵ کەمترین بارانى لێ باریووە.

ئەمڕۆ شەممە (12/شوبات/2022) بەڕێوەبەرایەتیى کشتوکاڵى گەرمیان ڕاگەیاند، سنوورى ئیدارەکەیان تا ئێستا بەراورد بە ساڵى ڕابردوو ڕێژەى باران بارین زۆر کەمترە.

کشتوکاڵى گەرمیان زیاتر رونیکردۆتەوە، ئەمساڵ لە کەلار (82.1) میلیمەتر باران باریووە، لەکاتێکدا وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو 10(-2-2021) (111.3)میلیمتەر باران باریبوو.

هەروەها لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەى کشتوکاڵى گەرمیان هاتووە، ئەگەر لە مانگى دوو و سێ بارانى زیاتر لە گەرمیان نەبارێ، ئەگەرى وشکەساڵى هەیە لەم دەڤەرە. 

جێگەى ئاماژە پێدانە، ئەگەرچى ئەمساڵ لە هەموو پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان تاوەکو مانگى شوبات، بە شێوەیەکى بەرچاو بەفر و باران باریوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین