دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى كاندیدنه‌بوونى هۆشیار زێبارى دا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى دا هۆشیار زێبارى كاندیدى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى له‌ كێبڕكێیه‌كه‌ دوور بخرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ى شوباتى 2022 دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كاندیدبوونى هۆشیارى زێبارى كاندیدى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆبووه‌وه‌، له‌كۆتایى دانیشتنه‌كه‌ بڕیارى دا "كه‌ نابێت هۆشیار زێبارى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بێت".

پێشتر له‌ شه‌شى ئه‌م مانگه‌ دادگاى فیدڕاڵى بڕیارێكى وه‌لائى ده‌ركردبوو، بۆ راگرتنى كاندیدبوونى هۆشیار زێبارى. له‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگا هاتبوو به‌ هۆى ئه‌وه‌ى هۆشیار زێبارى له‌ ساڵى 2016 ئه‌و كاته‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق بووه‌، متمانه‌ى لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه‌. جیا له‌مه‌یش به‌ تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌ گه‌نده‌ڵى بانگهێشتى دادگا كراوه‌ و ئاماده‌ نه‌بووه‌، شیاوى كاندیدبوون نییه‌.

بۆیه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى كاندیدبوونه‌كه‌ وه‌ستێنرا، ئه‌مڕۆیش به‌ یه‌كجاریى هۆشیار زێبارى له‌ كاندیدبوون دوور خرایه‌وه‌. له‌دواى 2003 وه‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ كورده‌، له‌ ته‌واوى خوله‌كانى رابردوویش به‌ یه‌كێتى نیشتیمانى دراوه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ پارتى دیموكراتى كوردستانیش كاندیدى بۆ پۆسته‌كه‌ هه‌یه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین