هاوپه‌یمانى فه‌تح: له‌ ماوه‌ى دوو رۆژدا پێكهێنانى حكومه‌ت یه‌كلایى ده‌بێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فازڵ فه‌تلاوى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى له‌ چاوه‌ڕوانى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى بوون له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كاندیدبوونى هۆشیار زێبارى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار، دواى ده‌رچوونى بڕیاره‌كه‌ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ونه‌ جووڵه‌وه‌ و مەسەلەی پێكهێنانى حكومه‌ت له‌ ماوه‌ى دوو رۆژدا یه‌كلایى ده‌بێته‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ى شوباتى 2022 فازڵ فه‌تلاوى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق رایگه‌یاندووه‌، چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆى دۆسیه‌ى هۆشیار زێبارى كاندیدى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار دانوستاندنى لایه‌نه‌كان وه‌ستاوه‌، هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕوانى ده‌رچوونى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵیین.

فازڵ فه‌تلاوى ده‌ڵێ، "به‌ ده‌رچوونى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى دانوستاندنى لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق بڕیارى كاندیدنه‌بوونى هۆشیار زێبارى دا، پێشتریش له‌ شه‌شى ئه‌م مانگه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى بڕیارى كاندیدبوونه‌كه‌ وه‌ستابوو بۆیه‌ له‌ حه‌وتى شوبات دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار نه‌كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین