هۆشیار زێبارى: سته‌مێك هه‌یه‌ و بڕیاره‌كه‌ى دادگا به‌ سیاسیكراو بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان، له‌سه‌ر بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى له‌ كاندیدبوونى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار هاته‌ده‌نگ و گوتى، "سته‌مێك هه‌یه‌ و بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى به‌ سیاسیكراو بوو".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ى شوباتى 2022 دادگاى باڵاى فیدڕاڵى له‌ عێراق بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى هۆشیار زێبارى كاندیدى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار دا. دواى ده‌رچوونى بڕیاره‌كه‌ هۆشیار زێبارى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گوتى، "به‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى توشى شۆك بووین، چونكه‌ مافى كاندیدبوونمان بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار هه‌یه‌".

جیا له‌وه‌ هۆشیار زێبارى گوتیشى، "رێز له‌ بڕیارى دادگا ده‌گرین، مافى خۆیشمه‌ وه‌ك هاووڵاتییه‌كى عێراقى بڵێم سته‌مێك هه‌یه‌، ئێمه‌ یاسا و مه‌رجه‌كانى كاندیدبوونمان بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌به‌ر چاو بوو، به‌ پرۆسه‌ى سیاسى نامۆ نیین".

هۆشیار زێبارى له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “كاتێك خۆمان بۆ سه‌رۆكایه‌تى كاندید كرد، ته‌واو مه‌رجه‌كانمان تێدا بوو، نووسراوى فه‌رمیمان له‌ (ده‌سته‌)كان هه‌یه‌ كه‌ رازیبوون له‌سه‌ر كاندیدبوونمان".

دواتریش هۆشیار زێبارى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا چوار په‌رله‌مانتار سكاڵایان كردووه‌، كه‌ سێیانیان په‌رله‌مانتارى یه‌كێتی نیشتیمانین كه‌ ئه‌ویش ركابه‌ره‌، ده‌شڵێ، "بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى به‌ سیاسیكراوه‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین