هۆكارەكانى لێكنزيكبوونەوەى ئيسرائيل و توركيا چين؟ شیکاری

نوچەنێت:

گۆڤارى فۆڕين پۆليسى ئەمەريكى هۆكارى نزيكبوونەوەى توركى - ئيسرائيلى دەگێڕێتەوە بۆ خواستى رەجەب تەيب ئەردۆغان، كە بەدواى هاوبەشى نوێ دەگەڕێت، بۆ ئەوەى لە چوارچێوەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييە دەرەكيەكانى لەگەڵ وڵاتان و رووبەڕووى داڕوخانى ئابوورى و ئۆپۆزسيۆنى ناوخۆى سوودى لێوەربگرێت، سەرەڕاى ئەوەش ئامادەسازى رووسيا بۆ شەڕى ئۆكڕانيا، ئەردۆغانى ناچار كردووە، بەدواى هاوبەشى نوێ بگەڕێت.

ئەو گۆشەگيرييەى لە دەرياى ناوەڕاست و كێشە ئابوورييە ناوخۆييەكانى توركيا، سەرۆكى توركياى ناچار كردووە، بەيوەندى لەگەڵ نەيارێكى سەرسەختى دروست بكاتەوە، چونكە دروستكردنەوەى پەيوەندى نوێ لەگەڵ ئەو نەيارە ئەگەرى هەيە جارێكى تر نەخشەى ديپلۆماسى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بگۆڕێت.

لە هەفتەى رابردوو سەرۆكى توركيا راگەياند، "ناوەڕاستى مانگى داهاتوو ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل سەردانى توركيا دەكات."ئەو سەردانەش لەدواى سەردانى شەمعون پێرێز لە (2007) دەبێتە يەكەم سەردانى سەرۆكى ئيسرائيل بۆ ئەنقەرە.

سەبارەت بەو سەردانە، حكومەتى ئيسرائيل تەنيا بە ناڕاستەوخۆ راگەياند، "ئەگەر هەيە هێرۆزغ سەردانى ئەنقەرە بكات."

ئەنجامى نزيكبوونەوەى توركيا ــ ئيسرائيلى لە پەيوەندى تەلەفۆنى نێوان يائير لايبيد، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل و مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا لە پەيوەندى تەلەفۆنى زياتر بوو، دواى (13) ئەوە يەكەم پەيوەندى ئاشكراى نێوان ئەو دوو وڵاتە بوو، سەرەڕاى رەخنە دووبارەكانى توركيا، ئيسرائيل هەنگاو بەرەو رووى ئەردۆغان دەنێت، بەڵام هەنگاوەكانى زۆر بە هەستياريى دەنێت.

لە لێدوانێكى پێشووى، نەفتالى بينێت، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل رايگەياند، "ئێستا شتێكمان نييە پەيوەست بێت بە توركيا." ئەوەش ئاماژەبوو بۆ  كە لە سايەى حكومى ئەردۆغان ناتواندرێت پەيوەندييەكى بەهێز لەنێوانمان دروست بكەين."

مەترسييەكانى ئيسرائيل

گەورەترين مەترسى ئيسرائيل لە ئەردۆغان پاڵپشتى بەردەوامييەتى لە بزووتنەوەى حەماسى فەڵەستينى، چونكە ئيسرائيل نيگەرانە لەوەى ئەنقەرە رەگەزنامەى داوەتە بەرپرسانى باڵاى حەماس، لەوانەش كەسێك، كە بە گوێرەى رۆژنامەى (تێگراف) لە (2020) سەرپەرشتى پيلانى تيرۆركردنى سەرۆك شارەوانى قوددس و كەسايەتييەكانى ترى داناوە.

پێشتريش ئەردۆغان ميواندارى ساڵح عاروورى و ئيسماعيل هەنيەى سەرۆكى بزووتنەوەى حەماسى كردووە، كە هەردووكيان لە ليستى تيرۆرى جيهانين، بۆيە ئاژانسى هەواڵگرى ئيسرائيلى جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، "لە گفتوگۆ ناوخۆييەكان سەبارەت بە ئاساييكردنەوەى پەيوەندى لەگەڵ توركيا هەر هەنگاوێك بەورەو توركيا بنێين، دەبێت توركيا سنوورێك بۆ چاكلاييەكانى حەماس دابنێت."

لە (2020) ئەردۆغان هەوڵيدا بەربەست لەبەردەم رێككەوتنى ئاشتەوايى توركيا و وڵاتانى عەرەبى دروست بكات، كە ئەمەريكا نێوەندگيرى ئەو وڵاتانەى لەگەڵ ئيسرائيل دەكرد، ئەو هەوڵەى سەرۆكى توركيا گومانى زۆرى لاى ئيسرائيل زۆر زياد كردووە.

ئێران و حەماس چوونە پاڵ سەركۆنەى ئەو رێككەوتنە، هەڕەشەى پچڕاندنى پەيوەندى ديپلۆماسيان لەگەڵ ئيمارات و بەحرێن و مەغريب و سوودان كرد، بەڵام لەو كاتەوە ئەردۆغان لەو هەڕەشەى دژ بە ئيمارات پاشگەزبۆوە، هەوڵەكانى چڕتر كردەوە بۆ ئەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيمارات و ميسر و سعووديە و وڵاتانى ترى عەرەبى كە لەگەڵ توركيا ناكۆك بوون ئاساييى بكاتەوە.

دواتر بەهۆى ئەو هەوڵە ديپلۆماسيانەى توركيا، محەمەد بن زايد شانيشينى ئيمارات لە مانگى تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو سەردانى توركياى كرد.

ئاشكرايە ئەردۆغان هيواخوازە بۆ رێگرى لە داڕوخانى ئابوورى وڵاتەكەى سوود لە ئيمارات وەربگرێت، لەو كاتەوەش دوو رێككەوتنى گەورەى لەگەڵ ئيمارات واژۆ كردووە، رێككەوتنى يەكەم دروستكردنى سندوقى وەبەرهێنانى ئيمارات لە توركيا بە بڕى (10) مليار دۆلار، رێككەوتنى دراو، بە بڕى چوار مليار و (900) مليۆن دۆلار.

پاشەكشە و داڕوخانى چاوەڕوانكراو

ئەگەرێكى تر لە داهاتووە هەيە، راكێشانى بۆڕى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ گواستنەوەى گازى سروشتى ئيسرائيل بۆ توركيا لەوێوەش بۆ ئەوروپا.

هەرچەندە قسە لەسەر گرێبەستێكى هاوشێوە تا ئێستا رووى تيۆرييەوە بەربەستى جۆراوجۆرى هەيە، دەكرێت هاوكاربێت بۆ بەرزكردنەوەى مەعنەوى كۆمپانياكانى توركيا.

قەيرانى توركيا ــ ئيسرائيل لە (2010) كەشتى مەڕمەڕە، بووە رێگر لە يەكخستنى گرێبەستى وزەى نێوانيان، بەڵام ئەردۆغان لە مانگى رابردوو دووبارە پێشنيازى ئەو پڕۆژەى كردەوە، چونكە سەرۆكى توركيا هيواخوازە ئەو پەيوەندييە لەگەڵ ميسر و ئيسرائيل كاريگەرى ببێت لەسەر دەرچوون لەو گۆشەگييرييە.

ئێستا بەگشتى ناوچەكە بەرەو هاوبەشى ديپلۆماسى و سەربازى بێ پێشينە لە نێوان ئيسرائيل و يۆنان و ئيمارات و قوبرس دەچێت، هەموو ئەوانەش ئەردۆغانى نيگەران كردووە، چونكە ئەو وڵاتانە دەيانەوێت لە كۆڕبەندى گازى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئامانجەكانيان بەدى بهێنن، كە ئەنقەرە رۆژگارێك هيواى ئەوە دەخواست، بەڵام توركيا دوو نەيارى سەرەكى هەيە، كە قوبرس و يۆنانە، ئامانجى ئەردۆغانيش گۆڕينى هەوڵى ديپلۆماسيە و هەوڵدانە بۆ دوورخستنەوەيان لەو هاوبەشە سەرەكييەى ناوچەكە.

ئەو گۆڕانكارييە لە ناكاوەى ئەردۆغان لەگەڵ ئيسرائيل گومانى لاى ئيسرائيل دروستكرد، بۆيە بەرپرسانى ئيسرائيل هەستيارن بەرانبەر ئەو هەنگاوانەى توركيا بەرەوروويان، چونكە تەنيا رێگە بە ئاڵوگۆڕى باڵيۆزەكان و هەماهەنگى تاتكيكيشە دژ بە ئێران و هاوپەيمانەكانى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەدەن.

بۆيە چاوەروان ناكرێت هيچ هەنگاوێكى خێراى هاوشێوەى ئيمارات و ئيسرائيل لەگەڵ توركيا رووبدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین