بزووتنەوەی ئیسلامی بەیعەتی بە رابەری پێشووی بزووتنەوەکە دایەوە کوردستانی
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، یەکەم کۆبوونەوەی لەدوای کۆنگرەی 12 ئەنجام داو تێیدا بەیعەتی بە رابەری گشتی بزووتنەوەدرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ( 13/شوبات/2022) ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی لەدوای کۆنگرەی 12 ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی شورا بەیعەتیان بە رابەری گشتی دا.

لە کۆنگرەی 12ی بزووتنەوەی ئیسلامیدا، کامیل حاجی عەلی، تاکە بەربژێری رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەیتوانی 50+1ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، عیرفان عەبدولعەزیز، جارێکی دیکە و بۆ خولی سێیەم بووەوە بە رابەری گشتی حزبەکە.

هەرچەندە کامیل حاجی عەلی دوای کۆنگرە رایگەیاند: ئەو بە ئەنجامی کۆنگرە رازی نییەو سکاڵا تۆماردەکات، بەڵام ئەمڕۆ و لە یەکەمین کۆبوونەوەدا بەیعەت درایەوە بە رابەری پێشوی بزووتنەوەی ئیسلامی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین